سۆزی ژن لە سلێمانی نمایشكرا

لە چوارچێوەی زنجیرە چالاکییەکانی ٢٥ نۆڤۆمبەر و هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لەسەر ژنان لە پێشانگای سۆزی ژن هونەری ٢٠ ژنی سلێمانی نمایشکرا.

ڕیکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (ڕەژاک) لە چوارچێوەی زنجیرە چالاکیەکانی ٢٥ نۆڤەمبەر بۆ بەرنگاربوونەوەی توندوتیژی لەسەر ژنان پێشانگایەکی بۆ ٢٠ ژنی هونەرمەندی شێوەکار لە هۆڵی ئەمنە سوورەکەی شاری سلێمانی بەناوی ( سۆزی ژن) کردەوە و ٣٦ تابلۆی تێدا نمایشکرابوو.

لە تابلۆکاندا ژنانی هونەرمەند ئێش و ئازارەکان و هەستەکانی ژنانیان نمایشکردبوو، پێشانگاکە پێشوازییەکی گەرمی لێکراو و ژمارەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتیان ڕوویان کردبووە ئەمنە سوورەکە بۆ تەماشاکردنی هەست و بەرهەمەکانی ژنان.

ژێنۆ ڕەشید سەرپەرشتیاری پێشانگاکە وتی: ئامانج لە کردنەوەی ئەو پێشنگایە ئەوەیە تواناکانی ژنان پیشان بدەین، هەستەکانی ژنان بێنینە زمان، پێشوازییەکی بەرچاویش لە پێشانگاکە کرا.

هاوکات یەكێک لە ژنە هونەرمەندە بەشدارەکانی پێشنگاکە بەناوی دەرون سابر کە بە دوو تابلۆ بەشداری کردووە، باسی لە یەکێک لە بەرهەمەکانی خۆی کرد و وتی: تابلۆکەم باس لە گۆڕستانی ژنە بێ ناونیشانەکان دەکات، کە کورژراون و فڕێدراون و هیچ کەس خاوەندارییان ناکات، یاخود خۆیان کوشتوە لە ئەنجامی بێ هیوابوون، بەم تابلۆیە دەمەوێت ئەوە نمایش بکەم ژنان لە کۆمەڵگای ئێمەدا لە دوای مردنیش خاوەن ناسنامە و ناونیشانی خۆیان نین.

ژ.ت