تاژێ: ئێمە هیچکات ڕەنج و قارەمانیەتی هەپەگە و یەژا ستار لە بیرناکەین'

تاژێ: هەتاکوو ساغ بین ئێمە خاوەنداریەتی لە هێزەکانی هەپەگە و یەژا ستار دەکەین. هێزی ئێمە لە بەرخۆدانی ئەوان سەرچاوە دەگرێت. لەسایەی قارەمانانی شەڕڤانانی ئازادی ئەمرۆ ئێزیدخان لەسەرپێیە، بەرخۆدان دەکات. ئێمە دەست لە مافی ئازادی خۆمان بەرنادەین.

تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی( تاژێ) بە بۆنەی سێهەمین ساڵی کشاندنەوەی هیزەکانی گەریلا لە شەنگال ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە، کە گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لەکاتی فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ دەستێوەردانیان کرد، و دوای ئەوەی کە ئەرکی پاراستن و ڕزگارکردنی شەنگالیان بەجێگە هێنا لە نیسانی ٢٠١٨ بە مەراسیمێکی فەرمی لە شەنگال کشانەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ کە بە دەستی داعش ئەنجامدرا بەبیرهێنرایەوە، کە بە هۆی هەڵهاتنی ٧هەزار هێزی چەکداری پەدەکە و هێزەکانی سوپای عێراق، لە شەنگال قڕکردن ئەنجامدرا.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە کە بە دەستێوەردانی شەڕڤانانی ئازادی هەپەگە، یەژاستار، یەپەگە، یەپەژە، بە هەزاران مرۆڤی شەنگالی لە فەرمان ڕزگارکران و چیای شەنگال بووە لانەی قارەمانەکان.

تاژی ئەوەی خستەڕوو کە لەماوەی ٣ساڵ بەرخۆدان و تێکۆشاندا هێزەکانی هەپەگە و یەژاستار بە دەیان گوندی شەنگالیان لە دەستی چەتەکانی داعش ڕزگار کرد و لەئەنجامی ئەو بەرخۆدانییەدا شاری شەنگال بەتەواوی ڕزگارکرا و لە چەتەکانی داعش پاک کرایەوە.

لە بەردەوامی ڕاگەیەنراکەدا هاتووە:" بۆ پاراستنی ئاخی پیرۆز بەسەدان شەهید دراوە. کوڕ و کچانی ئێزیدخان کە کە ئەوانیش لەپاڵ شەڕڤانانی هەپەگە و یەژاستار شەڕیان کرد، بەرخۆدانیان کرد،هێزەکانی یەژەشە و یەبەشە-یان دامەزراند. ئیستاکە ئەو هێزە بە گیانی خۆیان کۆمەڵگەی ئێزدیی دەپارێزێت."

لە درێژەی ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هێزەکانی هەپەگە و یەژاستار ئەرکی ئەخلاقی و شۆرشگێڕی خۆیان پێکهێنا و لە ١ی نیسانی ٢٠١٨دا بەرەوە وارگەی پیرۆز(قەندیل) گەڕانەوە و بە خەمگینی مالئاواییان لە گەلی ئێزدیی کرد.

تاژێ لە کۆتایی راگەیەنراوەکەیدا وتی:

" بەناوی کۆمەڵگەی ئێزدیی و بەتایبەتی ژنانی ئێزدی ئێمە هیچکات بەرخۆدان و قارەمانی شەڕڤانانی خۆمان لەبیر ناکەین. هەتاکوو ئێمە مابین خاوەنداریەتی لە هێزەکانی هەپەگە و یەژاستار دەکەین. هێزی ئێمە لە بەرخۆدانی ئەوان سەرچاوە دەگرێت. بەسایەی قارەمانی شەڕڤانای ئازادی ئەمڕۆ ئێزیدخان لەسەر پێیە. ئێمە هیچکات دەست لەمافی ڕەوای خۆمان بەرنادەین."

ک-ش