تەرمێكی ئەشكەنجەكراو لەعەفرینی داگیركراودا دۆزرایەوە

دانیشتوانی شاری عەفرینی داگیركراو، ئەمڕۆ تەرمی بەساڵاچوویەكیان لەگوندی ترند دۆزیوەتەوە كە شوێنەواری ئەشكەنجە بەجەستەوە دیارە.

سەرچاوە هەرێمیەكان لەعەفرینی داگیركراودا رایانگەیاندوە ئەمڕۆ تەرمی پیاوێكی باساڵاچوویان لەژوورێكدا لەسەر رێگە لەناو كێڵگەیەكدا لەگوندی ترندی شاری قامیشلۆ بینیووە كە شوێنەواری ئەشكەنجە بەسەر جەستەكەیەوە دیار بووە.

هەر بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، تەرمی بەساڵاچووەكە لەنزیك ئەو ناوچانە دۆزراوەتەوە كە چەتەكانی سۆڵتان مۆرادی لێدەمێننەوە.

هـ ب