توگای تورگوت لە ئیستەنبول هاوژینەکەى و خەسوی کوشت

توگای تورگوت لە ناوچەی گازی عوسمان پاشای ئیستەنبول، زەینەب تورگوتی هاوژینی و خەسوی خۆی کوشت. زەینبەت و توگای لە پرۆسەى جیابونەوەدا بوون.

توگای تورگوت لە ناوچەى گازی عوسمان پاشای ئیستەنبول لە دوای ئەوەى بە چەک نەدیمە دینچەری خەسوی کوشت، زەینەب تورگوتی هاوژینیشی کوشت.

زەینەب تورگوت پێش ئەوەى لەلایەن هاوژینەکەیەوە لە گەڕەکی باگلارباشی لە ناوچەى گازی عوسمان پاشای ئیستەنبول بکوژرێت ڕایگەیاندبوو، دەیەوێت لە توگای تورگوت جیابێتەوە، چونکە بەشێوەیەکی سیستماتیک توندوتیژی لە دژی بەکار دەهێنێت.

 توگای تورگوت سەرەتا بە چەکەکەى دایکی زەینەب تورگوتی کوشت. دوای ئەوەی زەینەب تورگوت هەواڵی لە توگای تورگت دا، توگای تورگوت تەقەی لە زەینەب تورگوتیش کرد. دواتر توگای تورگوت دەستگیرکرا.

تیمە تەندروستییەکان چوونە ناو ماڵەکە و ڕایانگەیاند، نەدیمە دینچەر لە شوێنی ڕووداوەکە ژیانی لەدەستداوە. زەینەب تورگوت، عایشە کیاکی خوشکی نەدیمە و ئومێد کیاکی هاوژینی عایشە بریندار بوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

زەینەب تورگوت سەرەڕای هەموو هەوڵە پزیشکییەکان بەهۆی قورسیی برینەکەیەوە گیانی لە دەستدا.

ڕاگەیەندراوە، دۆخی عایشە کیاکیش مەترسیدارە.

توگای تورگوت لە دوای دەستگیرکردنی و ئەنجامدانی کاروباری نەخۆشخانە، ڕەوانەی دادگا کرا و زیندانیکرا.

ژ.ت