تەژا: ژیانی ئازاد بە تێکۆشان پێک دێت

تەژا: بە بۆنەی ١ ئەیلول ڕاگەیندراوێکی دەربارەی گۆشەگیری، شەڕ، نەژاد پەرستی و ڕەگەز پەرستی بڵاوکردەوە و دەڵێت: ژیانی ئازاد بە تێکۆشان و ڕێکخستن پێک دێت.

 

تەڤگەری ژنانی ئازاد(تەژا) بەبۆنەی ١ ئەیلول ڕۆژی جیهانی ئاشتی ڕاگەیندراوێکی دەربارەی گۆشەگیری، شەڕ، نەژاد پەرستی و ڕەگەز پەرستی بڵاوکردەوە ئاماژە بەوەدەکەن کە ژیانی ئازاد بە تێکۆشان و ڕێکخستن پێک دێت.

ڕاگەیندراوەکەی تەژا بەم شێوازەیە

شەڕ تەنها خوێن نیە، بەڵكو شەر ناسنامە دەسەرێتەوە، شەڕ سروشت دەسوتێنی، شەڕ منداڵان برسی دەکات، شەر ڕەنجی ژنان نابینێت و شەڕ ڕۆڵی ژنان قڕ دەکات. ئەگەر لە دەستی دەسەڵات و پێاوانی دەسەلاتدار چەک هەبێت ئەوە ژنانیش هێوای ئاشتین.  لەبەر ئەوە لە دژی شەڕ، گۆشگیری، نەژاد پەرەستی و  ڕەگەز پەرەستی ژنان بە دەنگی هەرە بەرز داوای ئاشتی دەکەن.

 بە شێوازێکی زانابوون لە شەڕدا  هەرە زۆر ژنان دەکەنە قوربانی بۆیە دەبێت بە بەرپرسیارەتی بەرخودانێکی گەورە بکەین  هەموو شەقامەکان پڕ بکەین لە دەنگی ژنان.

ئێمە ئەوە دەزانین کە داواکاری هەرە گەورەی ئێمە ژیانی ئازادە، بەڵام لە ناو تاریکی و فاشیستدا  بێدەنگ دەکرێت، بەڵام ئەو داواکاریەی ئێمە بە هێزی ڕێکخستنی ئێمە پێک دێت،  بەکەرامەتەوە خاونداری لە ناسنامەی ژنیەتی خۆمان دەکین دەلێن: بژی ژنان، بژی ئاشتی، ژن ژیان ئازادی.

ڕ.ح