ئاسمینی تەمەن ٩ ساڵ نامەیەکی بۆ رێبەری گەلی کورد نووسی

کچە کورد ئاسمینی تەمەن ٩ ساڵ و دانیشتوی فەرەنسا نامەیەکی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد نووسی. ئاسمین لە تەمەنی ٧ ساڵییەوە نامە بۆ عەبدوڵا ئۆجالان دەنووسێت.

بنەماڵەی ئاسمین کوردی ئەنادۆڵی ناوەڕاستن و لە ئێستادا فەرەنسا دەژین و لە تەمەنی ٧ ساڵییەوە نامە بۆ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دەنووسێت.

نامەکەى ئاسمین بە "سەرۆکی من، ئاپۆی من" دەستپێدەکات و دەقەکەى بەمشێوەیەى خوارەوەیە:

"رۆژ باش، من ئاسمینی ٩ ساڵەم و لە ٧ ساڵیمدا نامەم بۆ تۆ ناردووە. بەڵام هەر چەند سەیری سندوقی (پۆست) دەکەم دەبینم، کە نامەکە بە تۆ نەگەیشتووە، هیچ نییە.

دایکم دەڵێت، تۆ نووسیت، بەڵام تۆ ناتوانیت بنووسیت. من هەمیشە چاوەڕێ دەبم، سەرۆکی من.

کاتێک من بیری تۆ دەکەم سەیری خۆر دەکەم. دایکم دەڵێت، 'کاتێک تۆ بیری رێبەرەکەمانت کرد دەستت بخەرە سەر دڵت و سەیری خۆر بکە'. دەڵێت، ئەو کاتە من تۆ دەبینم.

خۆزگە من دارێکی سێحراویم هەبوایە و من تۆم لە زیندان رزگار بکردایە.

دایکم کاتێک سەیری تۆ دەکات و دەگری، منیش دەگریم.

بە دایکم دەڵێم، کاتێک گەورە بووم من سەرۆکەکەم رزگار دەکەم.

کاتێک من دەخەوم، بە تۆ دەڵێم شەو باش. تۆیش بە من دەڵێیت، کاتێک دەست دەخەمە سەر دڵم، هەستی پێدەکەم.

من زۆر تۆم خۆش دەوێت، زۆر یادی تۆ دەکەم.

سەرۆکی من، ئاپۆی من".

ژ.ت