ئازادێ نامداری بێژەری کورد بە شێوەیەکی گۆماناوەی گیانی لەدەستدا

لە تارانی پایتەختی ئێران ئازادێ نامداری بێژەری کورد کە دووگیانیش بوو، لە ماڵەکەی بە شێوەیەکی گۆماناوی گیانی لەدەستدا.

میدیاکانی ئێران دوێنێ ئێوارە رایانگەیاند، لە تاران ئازادێ نامداری بێژەری کورد خەڵکی کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان گیانی لەدەستداوە.

بەپێی زانیاریەکان، تەرمی نامداری کە دووگیانیش بوو، لە ماڵەکەی لە تاران دۆزراوەتەوە. چەند رۆژێک بوو، خانەوادەکەی هیچ زانیاریەکیان لەبارەی کچەکەیان نەبوو، تەلەفۆنیان بۆ دەکرد و وڵامی نەدەدایەوە.

ف.ق