ئەنجامنامەی کۆنگرەی ٩هەمینی کۆنگرەی ستار بڵاوکرایەوە

کۆنگرەی ٩هەمینی کۆنگرەی ستار دوێنێ بەڕێوەچوو و چەندین بڕیاری نوێی تیادا درا. دەستەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستار ئەنجامی کۆنگرەکەی بڵاوکردەوە.

دەستەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستار ئەنجامی ٩هەمین کۆنگرەی، کۆنگرەی ستاری بڵاوکردەوە و لە ئەنجامنامەکەدا هاتووە:

"٩هەمین کۆبوونەوەی گشتیی کۆنگرەی ستار لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ بە دروشمی "بە ڕۆحی تێکۆشانی شۆڕشی ژنان ڕاپەڕینی ژن، ژیان، ئازادی سەردەخەین' و بە بەشداریی ١٠٠٠ نوێنەر بەڕێوەچوو. کۆنگرەکەمان لەکەسایەتی شەهید ساکینە جانسز،  ئەڤین گۆیی، ژیان تۆڵهەڵدان، دلار حەلەب، زینب ساروخان، ناگەهان ئاکارسەل، دیا هۆگر و چیچەک هارونی دا بە ڕێزەوە یادی هەموو شەهیدە نەمرەکانی دۆزی ئازادیی کردەوە و بەڵێن و پەیمانی خۆی بۆ پێکهێانی خەون و هیواکانیان دووبارە کردەوە. کۆڕەکەمان بە ڕێز و پێزانینەوە یادی هەموو شەڕڤانانی یەژاستار و هەپەگەی کردەوە، کە لە بەرخۆدانی مێژوویی زاپ، مەتینا و ئاڤاشیندا شەهید بوون و سڵاویان لە گەریلاکانی مۆدێرنیتەی دیموکراتی کرد، کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەڕی پاکتاوکاریی و  کۆمەڵکوژیی داگیرکەریان تێکشاند. دیسان تێکۆشانی خۆپاراستنی ژنان بە پێشەنگایەتیی یەپەژە و هەپەجە – ژن، سڵاوی لێکرا و بڕیاری بەهێزکردنی هێزی خۆپاراستنی جەوهەری درا.

لە ٩هەمین دانیشتنی گشتیماندا، پڕۆسەیەک، کە لە دەوری فورمولی ئەفسوناویی ژن، ژیان، ئازادی لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە پێشەنگایەتیی ژنانی ڕاپەڕینی گەل بەرەوپێش دەڕوات و لە دەوری کۆبوونەتەوە. کۆنگرەی ستار لە کەسایەتیی ژینا ئەمینی دا بە ڕێزەوە یادی هەموو ئەو ژنان و گەنجانە قارەمانە کردەوە، کە لە هەڵمەتی بەرخۆدانی نوێ و ئازادیی شۆڕشی ژناندا شەهید بوون،  ٩هەمین کۆنگرەی خۆمان پێشکەشی ئەوان و بەرخۆدانی گەلانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان کرد.

ڕێکخستنەکانی ژنان لە ئێران، ئەفغانستان، سەحرای ڕۆژئاوا، لوبنان، ئەوروپا و ئەمریکای لاتین بە پەیامە ڤیدیۆیەکانیان سڵاویان لە کۆنگرەکەمان کرد و هیوای سەرکەوتنیان بۆ کۆنگرەکەمان خواست. هەروەها کۆڕی گشتیمان هەڵسەنگاندنی بەرفراوانی لەسەر ئاستی خەباتی ژنان لە سەرتاسەری جیهاندا پێشکەشکرد و بڕیاری نوێی دا بۆ دروستکردنی پەیوەندی و هاوپەیمانی دیموکراتی لەگەڵ ڕێکخستنەکانی ژنان و سڵاوی لە بەرخۆدانی ژنان لە سەرتاسەری جیهاندا کرد.

ڕێبەر ئاپۆ ئەندازیاری فورمولی ژن، ژیان، ئازادی-یە، کە ماوەی ٢٢ مانگە لە ژێر گۆشەگیرییەکی سەخت و رەهادا دیلکراوە. لە کەسایەتیی هەڵوێستی سی پی تی دا جارێکی دیکە دەرکەوت، کە سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمراڵی بەدەر لە هەموو یاساکان  دامەزراوە. ڕێبەر ئاپۆ لە بەرامبەر ئەو ڕاستییەدا لە بەرخۆدانێکی مێژوویی و بێوێنەدایە. کۆنگرەکەمان بە ڕێزەوە سڵاوی لە بەرخۆدانی رێبەر ئاپۆی کرد، کە لە دژی هەموو هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری خۆی گەیاندووەتە بڕیاری هەڵمەتی 'کات کاتی ئازادییە'  بۆ گەیشتن بە ئاستێک، کە سیستمی ئیمرالی تێکبشکێنێت و ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکات.

ئەنجومەنی گشتیمان لە ١٨یەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆنگرەی ستاردا بەڕێوەچوو، بڕیاری گرنگی لەسەر بنەمای کۆنفرانس و کۆبوونەوەی ساڵانەی هەموو کانتۆنەکان و ڕەهەندەکان دا بۆ زیادکردن و گەورەکردنی هێزی ڕێکخستنکراوی ژنان. بڕیار و پلانەکانی هەموو کۆنفرانسەکانی کانتۆنەکان لەلایەن کۆنگرەکەمانەوە پەسەندکران. دیسانەوە پلانسازییەکی تایبەت دەرکرا. بە دروشمی 'نابێت هیچ ژنێک بێ ڕێکخستن بێت' هەم لە ڕۆژئاوا و هەم لەسەر ئاستی سوریا و دەرەوەی وڵات بە هەڵمەتی بەرێکخستنکردن لە ڕاستیی شۆڕشی ژناندا پێشکەوتنی نوێ دروست بکرێت. بە مەبەستی پتەوکردنی تەبایی و بە دامەزراوەیکردن لە ناو کارەکانی کۆنگرەی ستاردا، دەستەی هەماهەنگی و بەرێوەبەریی نوێ هەڵبژێردرا، کە لە ٧ کەس پێکهاتووە.

کۆنگرەکەمان بە فراوانی پێشکەوتنەکان لە ناوچەکەمان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان گرتە دەست و شیکاریی بۆ کرد و دەستنیشانکردنی گرنگی چەسپاند. لە پەیوەند لەگەڵ جەنگی جیهانیی سێیەمدا، کە ڕووبەڕووبوونەوەی هەمەجۆر ڕوودەدات، مەترسییەکان چەندە گەورەن ئەوەندەش هەل و دەرفەتی مێژوویی لەگەڵ خۆیان دەڕەخسێنن. ئەوەی سەرەتا گۆڕانی دیاری دەکرد، ململانێی نێوان هێزەکانی مۆدێرنیتەی دیموکراتی و مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بوو، بۆیە کۆبوونەوەکەمان تیشکی خستە سەر گرنگیی ئەم دۆخە و بۆ گەشەپێدانی تێکۆشانی ئازادیی ژنان و جێبەجێکردنی شۆڕشی ژنان، کە لە چوارچێوەی ڕاستیی ژن، ژیان، ئازادی دا بە جیهانی بووە. گەڕان بۆ ئازادیی ژنان لە سەرتاسەری جیهاندا بەم ڕاستییەوە مۆری خۆی لێداوە، ئەمەش هێزی بڵاوکردنەوەی پارادایمی و ئایدیاکانی ڕێبەر ئاپۆی سەلماندووە. کۆبونەوە گشتییەکەمان لەسەر ئەرک و پێویستیی زیاتر و باشتر بۆ بڵاوکردنەوەی ئەنجامە کردییە وتیۆرییەکانی شۆڕشی ژنان لە ڕۆژئاوا و باکوو و رۆژهەڵاتی سوریا، سەرەتا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دوای ئەوەش بۆ ژنانی بەرەنگاری جیهان بڕیای نوێ درا.

کۆنگرەکەمان لەبارەی هێرشە جیاجیاکان لە دژی شۆڕشەکەمان و سیستمە دیموکراتیکەکەمان هەڵسەنگاندنی بەرفراوان کرد. بە تایبەتیش سەبارەت بە هێرشە پاکتاوکارییەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست، دۆخی ژنان و کۆمەڵگا لە هەرێمە داگیرکراوەکان، سیاسەتەکانی هێزەکانی دەوڵەتانی هەرێمی و نێونەتەوەیی لە بەرامبەر ئەو هێرشانە و ئاستی تێکۆشانمان راوەستەی لەسەر کرا. کۆبوونەوەکەمان دەستنیشانی کرد کە تەنیا بە بەرزکردنەوەی رێکخستن بوونی ژنان و هەموو کۆمەڵگا لەسەر بنەمای شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ راگرتنی هێرشە پاکتاوکارییەکان دەستەبەر دەبێت. کۆنگرەکەمان رۆڵ و پەیامی پێشەنگایەتی ژنانی لە رێکخستنکردنی کۆمەڵگا لە چوارچێوەی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی پەسەند کرد. هەروەها بۆ پتەوکردنی تێکۆشان لە دژی ستراتیژی بێخاک کردن و بێ وڵات کردن و سیاسەتەکانی گۆڕینی دیمگرافیا بریاری گرنگ درا.

بابەتێکی دیکە کە لە کۆنگرەکەماندا تیشی خرایە سەر ئەوە بوو کە سیستمی دەوڵەت-پیاوسالار لە ناو هێرش و هەڵمەتێکدایە لە دژی شۆڕشی ژن. ئایدۆلۆژیای رەگەز پەرست لە دژی دەستکەوتەکانی ئێمەی ژندا کەوتووەتە ناو هێرشێکی رێکخراو. وەک بزوتنەوەی ژنان دەبێت تێکۆشانمان دەبێت هەم توندوتیژی دەوڵەت و هەمیش عەقڵیەتی پیاوسالاری  لەناو کۆمەڵگادا بکاتە ئامانج. کۆنگرەکەمان لەبارەی تێکۆشانی رادیکاڵ لەسەر بنەمای کۆنسێپتی ستراتیژیکی نوێ لە دژی هەموو چەشنەکانی توندوتیژی و رەگەزپەرستی گەیشتە بڕیار. لەهەمان کاتدا خاڵی گرنگ لەسەر هێرشی ئایدۆلۆژیی سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری لە رێگەی لیبراڵیزم و سیاسەتی تایبەت لەسەر ژنانی گەنج دەستنیشان کران.

لە درێژەی گفتوگۆکانی کۆنگرەدا بە روونی دەستنیشان کرا کە سیستمی قڕکەر مەترسییەکی زۆر گەورەیە بۆ هەموو بەشەکانی کوردستان و دەستکەوتەکانی هەموو کوردان. بۆ پارێزگاری لەو دەستکەوتانەی بەدەستهاتوون و مسۆگەر کردنی قەوارەی دیموکراتیک بۆ گەلی کورد و بەرەوپێشبردنی سیاسەتێکی نەتەوەیی پێویستییەکی هەنووکەییە. لەم چوارچێوەدا کۆنگرەی ستار ئەرکی خۆی بۆ دامەزراندنی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتیک جارێکی تر پەسەند کرد و داوای لە ژنانی کورد لە پارچەکانی دیکەی کوردستان لە دەرەوەی وڵات کرد بۆ هەڵوێستێکی بەهێز دژی هێرشە داگیرکەرییەکان و هێڵی هاوکار بگرنەبەر. کۆنگرەکەمان لەم چوارچێوەدا بانگەوازی بۆ بەستنی سێهەم کۆنفڕانسی نەتەوەیی ژنانی کورد کرد.

سەدەی ٢١ کە سەدەی ئازادی ژنە، لەم سەدەیەدا ژنان؛ بە پێشەنگایەتی ژنانی کوردستان و بە هاوکێشەی ژن، ژیان، ئازادی جارێکیتر سەلماندییان کە بەگشتی بۆ تێکۆشانی ئازادی، یەکسانی و دیموکراسی لە جیهان، ئەوان پێشەنگن. ئەندازیاری ئەو پێشەنگایەتیە رێبەر ئاپۆیە کە بەرخودانی بێ هاوتا لە بەرامبەر سیستمی خۆبەدەستەوەدان و گۆشەگیری پەیڕەو دەکات، نەک هەر گەلی کورد، بۆ تەواوی هێزەکانی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک، رۆحی تێکۆشانی ئازادی، را و مێشکی سەرەکیەتی. گۆشەگیری لە دژی رێبەر ئاپۆ، ئۆپراسیۆنە قڕکارییەکان لە دژی گۆڕەپانەکانی گەریلا، هێرشەکان لەسەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و ئامادەکارییەکان بۆ داگیرکەری نوێ، هێرشەکان لە دژی پێشەنگانی ژنان هەمووی لە ژێر پەردەی شەڕی جیهانی سێهەمدا پێش دەخرێن. لەبەر ئەوەی هەموو ئەو هێرشانە پەیوەندییان پێکەوە هەیە زۆر پێویستە تێکۆشانێکی هەمەلایەنە، سیستماتیک، رێکخراو و بێخەوش لەبەرامبەر سیستمی قڕکەر پێش بخرێت. وەک کۆنگرەی ستار ئێمە لە نۆیەم کۆبوونەوەی گشتیدا جارێکیتر رۆڵ و بەرپرسیارێتی مێژوویی پێسەنگایەتیمان پەسەند کرد. بە پێداگریی گەورەوە بەرنامەی نوێی تێکۆشانی خۆمان دیاری کرد. لە سەر ئەو بنەمایە لە ١٨هەمین ساڵیادی دامەزراندنی رێکخستنەکەماندا دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی تێکۆشان و رێکخستنبوون لە ئاستی هەڵمەتێکدا رادەگەیەنین. لە چوارچێوەی مسۆگەرکردنی شۆڕشی ژن و ئازادی ژیان بە پێشەنگایەتی هێزی رێکخراوی ژنان کۆنگرەی ستار ئەرکەکانی سەردەمی بە دڵنیاییەوە جێبەجێ دەکات.

ژن، ژیان، ئازادی! سەرکەوتن بۆ ئێمەیە!"

ژ. ت/ هـ . ب