ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسی: ٨ چالاکوانی تەژەئا زیندانیکران

٨ چالاکوانی تەژەئا کە لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیدا دەستگیرکرابوون، زیندانیکران. ١٣ ژنیش بە مەرجی دەستبەسەربوون لە ماڵ ئازادکران.

دواکاری گشتیی کۆماری ئەنقەرە لە دژی بزوتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا) لێپرسینەوەی دەستپێکردبوو. لە چوارچێوەی لێپرسینەوەکەدا لە ٢٩ی تشرینی دووەمدا لەبارەی ٥٠ ژنەوە بڕیاری دەستگیرکردنی دەرچووبوو. لەئامەد، موش، یئاگری، دیلۆک، سێرت، ئیستەنبوڵ و ئیزمیر و بەگشتی لە ١٤ شاردا لە میانی هەڵکوتانە سەرماڵاندا تائێستا ٢٠ کەس دەستگیرکراون. ئەو ژنانەی دوای ٤ رۆژ کاروباری وەگرتنی وتە لێیان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئەنقەرە کۆتایی پێهاتبوو، ئەمڕۆ برانە بەردەم دادگای ئەنقەرە. وەرگرتنی وتە لەو ژنانە لە لایەن ١٢ دادوەرەوە ئەنجامدرا کە داواکاری گشتی کۆماری ئەنقەرە ئەرکداری کردبوون، ئەو پرۆسەیەش ١١ کاتژمێری خایاند.

دادوەر هەر یەک لە فیگەن ئاراس، فیگەن ئەکتی، ،زەکیە ئۆرمانجی، بەدیعە ئاککایا، دیدار چەشمە، خەدیجە گونۆر، هولیا کیناغو و گوڵستان دەهشەتی بە بانگەشەی "بەڕێوەبردنی رێکخستن" و "لەسەرناوی رێکخستن چالاکیان کردووە" وتەی لێوەرگرتن، بە داواکری زیندان رەوانەی دادگا کران.

هەریەک لە ئایلدز کیاک، هولیا تاشار، زەکیە گولەر، زەینەب بۆگا، سوڵتان ئەسەن، مەرال شیمشەک، د.ئا و هازال ئاراس، مەرڤە تەکین دەمیرەل، ئاسەل جەیلان، بەریتان جانیاش، تامجیهان چەلەبی وخەدیجە ئای لە ئامەدەوە بە سیستمی دەنگ و رەنگ وتەیان وەرگیرا و بە مەرجی دەستبەسەر بوون لە ماڵەوە ئازادکران.

هـ . ب