یەرەکە: لە هێرشی سەر ئاسۆس هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە

یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان(یەرەکە) لەبارەی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر چیای ئاسۆس، رایگەیاند، لە هێرشەکەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانیان نەکەوتووە.

ناوەندی ڕاگەیەندن و چاپەمەنی یەرەکە لەبارەی، هێرشی ١٥ی ئەم مانگە بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و چیای ئاسۆس ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:-

 “لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ هێرشی ئاسمانی کرایە سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و چیای ئاسۆس، بەتایبەت کاتژمێر ٩ی شەو هەتا ١٠:٤٢ خولەک فڕۆکە جەنگییەکان و فڕۆکەی چاودێری لەسەر ئاسمانی ناوچەکە دەگەڕان، لە کاتژمێر ١٠:٤٢ خولەک فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک چیای ئاسۆسیان بۆردومان کرد، لەو هێرشەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە."

ف.ق