ژنان لە ستراسبۆرگ لە دژی توندوتیژیی پیاوان و دەوڵەت رێپێوانیان ئەنجامدا

ژنان لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بە بۆنەى "رۆژی بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژی لە دژی ژنان" رێپێوانیان ئەنجامدا و گردبوونەوەیەکیان رێکخست.

رێکخراوەکانی ژنان لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا لەسەر بانگەوازی دەستپێشخەریی ژنانی زینێ کۆبوونەوە و توندوتیژیی سەر ژنانیان ئیدانە کرد. لە چالاکییەکەدا راگەیاندرا، توندوتیژیی سەر ژنان سیاسەتە.

لە چالاکییەکەدا دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" وترایەوە و وێنەکانی هەڤرین خەلەف، کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە تیرۆر کرا و وێنەی شەڕڤانانی یەپەژە بەرز کرانەوە.

ژنان لە گۆڕەپانی کیلبیر تاوەکو دادگای ستراسبۆرگ رێپێوانیان ئەنجامدا و لە بەردەم بارەگای دادگاکەشدا گردبوونەوەیەکیان رێکخست و لە دژی توندوتیژیی سەر ژنان وتەیان پێشکەشکرد.

لە گردبوونەوەکەدا، دەستپێشخەریی ژنانی زینێ باسیان لە هەڵمەتی "بۆ دادگایکردنی دیکتاتۆر ١٠٠ هۆکار" کرد و داوایان لە ژنان کرد هەستیار هۆشیار بن.

ژ.ت