ژنانی گەنجی شەنگال: لەسەر هێڵی تێکۆشانی ئەڤین و ساراکانین

یەکێتی ژنانی گەنجی شەنگال رایگەیاند کە تێکۆشانی سارا و ئەڤینەکان تێکۆشانی ئەوانە و داواشیان لە هەموو ژنانی گەنجی ئێزدی کرد کە خۆیان رێکبخەن و بەرپرسیارێتی خۆیان بەرامبەر بە مێژوو جێبەجێ بکەن.

یەکێتی ژنای گەنجی شەنگال سەبارەت بە کۆمەڵکوژی دووەمی پارێس کە تیایدا ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ئەڤین گۆیی، میر پەروەر لە بزوتنەوەی کولتوری و وەڵاتپارێزی کورد عەبدولرەحمان کزڵ تیرۆر کرابوون راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکەدا هێرشەکانی سەر پێشەنگانی کورد شەرمەزار کران. هەروەها راگەیەندرا کە کۆمەڵکوژییەکە بە فەرمان و رێگەپێدانی حکومەتی فەرەنسا ئەنجامدراوە.

لە راگەیەندراوەکەی یەکێتی ژنانی گەنجی شەنگالدا هاتووە:

"وەک هەمووان دەزانن مانگی کانونی یەکەم لە مێژووی گەلی کورددا وەک مانگێکی کۆمەڵکوژی ناسراوە و لە مێژوودا بووەتە یەک لە ماوە و سەردەمە رەشەکان. کۆمەڵکوژیەکانی مەرەش، لە رۆبۆسکیش لە دژی کۆمەڵگاکەمان کرا و لە بری ئەوەی روونبکرێتەوە، لە بری ئەوەی لێپرسینەوە لە کۆمەڵکوژییەکان بکرێت، وەک ئەوەی کۆمەڵکوژی نەکرابێت مامەڵە دەکەن. هەر ئەو بیرکردنەوەیە کۆمەڵوژییەکانی لەسەر گەلی کورد زیاتر کرد. لە دوایین نمونەدا لە پاریس عەقڵیەتی بکوژی ئاکەپە-مەهەپە جارێکیتر دوژمنایەتی خۆی لە دژیتێکۆشانی ئازادی، لە دژی گەلی کورد لە کەسایەتی پێشەنگانی تێکۆشانی ئازادی نیشاندا. بەهەمان شێوە هەڤاڵانی ئێمە شەهید کرا. ئەو هەڤاڵانەمان کە لەوێ شەهیدبوون، بۆ خاک، وڵات، کۆمەڵگا و بڕوای خۆیان، لە پێناو ئازادی تێکۆشانیان بەڕێوەبرد. بەهۆی ئەوەی دژی بندەستی تێکۆشانیان دەکرد، کرانە ئامانج. لە شوێنێکی وەک پاریس کە باڵندەیەک بە بێ ئاگاداری حکومەتی فەرەنسا نافڕێت، بۆ ئەو هێرش و کۆمەڵکوژیانە کاتێک بابەتەکە پەیوەندی بە کورد و کوردستانەوە دەبێت چاویان دەنوقێنن. پێشتریش لە ساڵی ٢٠١٣دا هەر لەو شارە پێشەنگانی تێکۆشانی ئازادی ژنان بوونە ئامانج و هەڤاڵ سارا، رۆناهی و رۆژبین شەهیدبوون. ئەگەر ئەو کاتە لێپرسینەوە لە بکوژانی ئەو هەڤاڵانە بکرایە، ئەمڕۆ هێرشێکی لەو جۆرە ئەنجام نەدەدرا. حکومەت چاوی بەسەردا دەنوقێنێت. تەنیا میلـلەتەکەمان، گەلی کورد لە دژی ستەم و نادادی ٢٤ سەعات خۆراگری دەکەن و لێپرسینەوە لە بەرپرسیارانی هێرشەکە دەکەن. ئەو بەرخودانەی ئێمە ئەنجامی دەدەین، رێگەی هەڤاڵ ساریایە. ئەوە رێگەی هەموو ئێمەی ژنانە، تێکۆشانی هەموومانە. جارێکیتر دەڵێین تێکۆشانی ساریا تێکۆشانی هەموومانە، ئەو شەڕەی دەکرێت شەڕی هەموومانە. داوا لە هەموو ژنانی گەنجی ئێزدی دەکەین کە خۆیان بەهێز بکەن، خۆیان رێکبخەن و بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆیان جێبەجێ بکەن".

هـ . ب