ژنێک لە جۆلەمێرگ بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا

لەگوندی گێمانی سەر بە ناوچەی چەلێی پارێزگای جۆلەمێرگ لە باکوری کوردستان ژنێک بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەستدا.

ژنێک لە گوندی گێمانی سەر بە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەستداوە. خزمانی ز.ت لە دوای ئەوەی زانیویانە ز.ت دەنگی نییە چوون بۆ ماڵەکەی و بینیویانە ز.ت گیانی لە دەست داوە.

لە دوای ئەوە تیمەکانی تەندروستی ئاگادار کراونەتەوە و تەرمی ز.ت بۆ توێکاری بردراوە بۆ پزیشکی داد لە نەخۆشخانەی حکومیی  جۆلەمێرگ.

ژ.ت