ئه‌نجامنامه‌ی كۆڕبه‌ندی ئاوی میزۆپۆتامیا ڕاگه‌یه‌نرا
ئه‌نجامنامه‌ی كۆڕبه‌ندی ئاوی میزۆپۆتامیا كه له شاری سلێمانیی باشووری كوردستان به‌ڕێوه‌چوو ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یه‌نرا.

ڕۆژانی ٦-٨ی نیسان\١٧-١٩ی خاكه‌لێوه له شاری سلێمانیی باشووری كوردستان یه‌كه‌مین كۆڕبه‌ندی ئاوی میزۆپۆتامیا به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌مڕۆ ئه‌نجامنامه‌ی كۆڕبه‌نده‌كه ڕاگه‌یه‌نرا.
١٥٠ چالاكی بواری ئاو و ژینگه له كوردستان، توركیا، ئێران، سووریا، عێراق و چه‌ندین وه‌ڵاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و هه‌نده‌ران له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا كۆبوونه‌وه و له ماوه‌ی ٣ ڕۆژدا له زانكۆی سلێمانی گفتوگۆیان له‌سه‌ر كێشه‌ی ئاوی میزۆپۆتامیا كرد. هه‌ر له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا بڕیار درا دووه‌مین كۆڕبه‌ندی ئاوی میزۆپۆتامیا له شاری ئامه‌د ساز بكرێت.
ئه‌نجامنامه:
- ده‌بێ له دژی سیاسه‌ته مێتینگه‌ره‌كانی ئاو بوه‌ستینه‌وه.
- بۆ ئه‌وه‌ی ئاوی دیجله و فورات به‌سه‌ر هه‌موو مرۆڤ و زینده‌وه‌راندا دابه‌ش بكرێت، پێویسته پشتیوانی له په‌یماننامه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان بكرێت.
- ده‌بێ له دژی هه‌ژموونگه‌ری به‌سه‌ر ئاودا بوه‌ستینه‌وه و ڕێگه نه‌درێت وه‌ك چه‌كێك به‌كاربهێنرێت. پێویسته له میزۆپۆتامیادا ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی له سه‌ره‌وه‌ن مافی به‌ده‌ستهێنانی ئاوی وه‌ڵاتانی خواره‌وه په‌سه‌ند بكه‌ن.
- بانگی توركیا و ئێران ده‌كه‌ین كه ئه‌و ئاوه‌ی ده‌ڕژێته سووریا و عێراق نه‌گرنه‌وه.
- داوای وه‌ستاندنی به‌نداوی ئهلیسوو ده‌كه‌ین كه حه‌سكیف ژێرئاو ده‌خات. هه‌روه‌ها داوای پاراستنی ناوچه ئاوییه‌كانی باشووری عێراق ده‌كه‌ین.
- ده‌بێ ده‌ستنیشان بكرێت كه ئاو مافی هه‌موو كه‌سێكه.
- نابێ له شوێنه‌كانی نزیك ئاو مادده‌ی كیمیایی به‌كاربهێنرێت. نابێ هه‌رگیز تۆوی هیبریت كه جیناتی گۆڕێنراوه به‌كاربهێنرێت.
- نابێ ئه‌و ئاوانه‌ی بۆ كشتوكاڵ به‌كارده‌هێنرێن له ڕووی ته‌ندرووستییه‌وه پیس بكرێن.
- یه‌كێك له هۆكاره‌كانی پیسبوونی ڕووباری دیجله ئه‌وه‌یه كه هه‌تا ناوچه‌ی بسمیل ئاوه‌كه ناچێته چێوه‌ی ڕووبار. پێویسته سه‌رووی ڕووباری دیجله بخرێته چێوه‌ی ڕووبار.
- ده‌كرێت كه‌مپینی پاراستنی دیجله وه‌ك تۆڕی چالاكانی ئاو به‌رفره‌وان بكرێت و به ڕاپۆرت و لێدوانی هاوبه‌ش بۆ ڕای گشتی ئاشكرا بكرێت.
- مه‌به‌ستمانه دووه‌مین كۆڕبه‌ندی ئاوی میزۆپۆتامیا له ئامه‌د ساز بكرێت.
s.m