خەونی منداڵانى عەفرین لە ئۆسلۆ نمایش کرا

هونەرمەندی کورد گەلاوێژ وەلیدخان لە ناوەندی هونەریى ئاکیرشوس لە شاری ئۆسلۆی پایتەختى نەرویج تابلۆی منداڵانى عەفرینى کۆکردەوە و لە پێشانگایەکەدا نمایشی کردن.

وەلیدخان پار سەردانى رۆژئاواى کوردستان و کامپی شەهبای کردبوو و کارەکانى خۆی و وێنەکان و تابلۆ دروستکراوەکانى منداڵانى عەفرینى لە ناوەندی هونەریى ئاکیرشوس لە شاری ئۆسلۆی پایتەختى ئۆسلۆ لە پێشانگایەکدا نمایش کرد.

وەلیدخان لە رۆژئاوا و کەمپەکانى شەهبا لەگەڵ منداڵانى عەفرینى قسەى کرد و ئەو تابلۆیانە، کە منداڵانی عەفرین کێشابوویان لەگەڵ خۆی بردیەوە بۆ نەرویج.

وێنە و دیمەنى منداڵانى عەفرین دوێنێ لە شاری ئۆسلۆی پایتەختى نەورویج لە پێشانگایەکدا بە ناوی "خەونی من" نمایش کران.

شەیدایان و لایەنگرانى هونەر دەتوانن تاوەکو رۆژی ٢٢ی ئەیلولی ٢٠١٩ / ٣١ی خەرمانان سەردانى پێشانگاکە بکەن.

ژ.ت