لە ٢٠ شاری وڵاتان چالاکى بۆ حەسکێف بەڕێوەدەچێت

٣ رێکخراوی ژینگەپارێز لە دژی پرۆژەی کارۆ ئاوی و بەنداوى ئیلی سوو، کە بەهۆی ئەو پرۆژانەوە دۆڵی دیجلە و حەسکێف دەبەن بە ژێر ئاوەوە لە رۆژانی ١٣ و ١٤ی تەمموزدا لە ٢٠ شاری وڵاتان چالاکى بەرێوەدەبەن.

٣ رێکخراوی ژینگەپارێز بە ناوەکانی دەستەى بەڕێوەبەریى حەسکیڤ، هەوڵی سەرلەنوێ زیندووکردنەوەى حەسکێف و بزووتنەوەى ئیکۆلۆژیى میزۆپۆتامیا لە ٢٠ شاری وڵاتان بۆ پاراستنى حەسکێف چالاکى بەڕێوەدەبەن.

ئەو ٣ رێکخراوە ئەمڕۆ و سبەی لە ٢٠ شاری وڵاتان چالاکی بۆ حەسکێف و دۆڵی دیجلە بەڕێوەدەبەن. یەکێک لە شوێنەوارە گرنگە مێژووییەکانى کوردستان ناوچەى حەسکێفە کە بەهۆی پرۆژەى بەنداوی ئیلی سو دەبێت بە ژێر ئاوەوە.

بەپێى راگەیاندراوى ئەو ٣ رێکخراوە، ژمارەیەکى زۆر لە چالاکوانان لە شوێنى ژیانى خۆیان بۆ پاراستنى حەسکێف و دۆڵی دیجلە، روو لە چەمەکان، دەریاچەکان و دەریاکانى شوێنى نزیک ژیانى خۆیان دەکەن و بانگەواز بۆ هەڵوەشاندنەوەى پرۆژەى کارۆئاوی سەر روورباری دیجلە و بەنداوى ئیلی سو دەکەن.

شوێنى چالاکییەکان:

حەسکێف / ئێلح (باتمان)، ئیستەنبول، ئەنقەرە، ئانتالیا، نەڤیشەهیر، شاری سنە / رۆژهەڵاتى کوردستان، بەغدا / پایتەختى عێراق، سارابۆسنا / بۆسنە – هێرسک، بەرلین / ئەڵمانیا، هامبورگ / ئەڵمانیا، ماینز / ئەڵمانیا، وێندلاند / ئەڵمانیا، میونخ / ئەڵمانیا، نوربێرت / ئەڵمانیا، لەندەن / پایتەختى بەریتانیا، دوندی / سکۆتلاند، کۆپنهاگن / پایتەختى دانیمارک، مانلیو / کەتەلۆنیا، ریودۆژانیرۆ / بەڕازیل.

ر.م