کەرکوک، لەژێر ناونێشانی (بەرپرسیارێتیمان بەرامبەر بە ژینگە) سیمینارێک سازکرا

ڕێکخراوی ژیلەمۆ بۆ پاراستنی کلتور و ژینگە، هەستا بە پێشکەش کردنی سیمینارێک بۆ باسکردنی بەرپرسیارێتی مرۆڤ لە بەرامبەر ژینگە.

 ئێوارەی ئەمرۆ چوارشەممە، لە کتێبخانەی کارێز لە شاری کەرکوکی باشوری کوردستان، لەژێر ناونیشانی (بەرپرسیارێتیمان بەرامبەر بە ژینگە پردی پەیوەندیمانە لەگەڵ ژینگەدا)، سیمینارێک لەلایەن ڕێکخراوی ژیلەمۆ بۆ پاراستنی کلتوور و ژینگە ڕیکخرا بە هاوکاری کتێبخانەی کارێز لە گەرەکی بارودخانەی شارەکە.

سیمیارەکە لەلایەن چێنەر شێرکۆ چالاکونی ژینگەپارێز و بەرپرسی ڕێکخراوەکە پێشکەش بە ئامادەبووانی سیمینارەکە کرا.

جێگای باسە لە سیمینارەکەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە چالاکوانان، گەنجان، رۆژنامەنووسان، نووسەر و کەسایەتی رۆشنیری شارەکە بەشداربوون.

 

چێنەر شیرکۆ چالاکوانی ژینگەپارێز، لەسەرەتای سیمینارەکە پێناسەیەکی ژینگەی کرد و باسی گرنگی و گرێدراوی مرۆڤ و کورد ژینگەی کرد، و ووتی: "مرۆڤ لە کوێدا قەرزاری ژینگەیە، ژینگە کاریگەری لەسەر مێشک، توانا و ئاستی کۆمەلگا دەکات، چونکە دروست بوونی مرۆڤ کە ژینگەیەک کاریگەری لەسەر کەسایەتی مرۆڤەکەدا دەبێت لە توانا و روخسار و هەڵسوکەوتدا، ژینگە کۆی پێکهاتە فیزیاییەکان، چونکە لە فایرۆسەوە تا مرۆڤ لە ژینگەدا دەژێن، ژینگە کۆی ئەو پێکهاتانەیە کە ژیان دەکەن کاریگەری لەسەر یەکتری دادەنێن واتە کاریگەری و ڕووداوەکانی دەوروبەری زیندەوەران، هەموو زیندەوەران و دانیشتووان و کۆمەڵگاکان (لە ڤایرۆسەوە تا مرۆڤ) پشت بە زیندەوەرانی تر دەبەستن و پشت بە ژینگە دەبەستن بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانیان، وەک خۆراک، وزە، ئاو، ئۆکسجین و شوێنی حەوانەوە و پاراستن و زۆر بوون..هەتا دوایی".

هەروەها باسی کورد و زمانی کوردی و ژینگەی کرد ووتی: "لە زمانی کوردیدا وشەی ژیان و ژینگە زۆر نزیکی یەکن، زمانی کوردی نزیکترین ووشە ژیانە، چونکە ژینگەپاراستن هاوشیوەی ژیان پاراستنە لە زمانی کوردیدا".

ناوبراو باسی مەترسی گۆرانی ژینگەی و ووتی: " مرۆڤ بێ ژینگە هەبوونی خۆی لە دەست دەدات، مرۆڤ بەشیکە لە ژینگە و بێ ژینگە ناتوانێت بەم شیوەیە بەردەوامی بداتە ژیانی خۆییی، ژینگە مێژوویەکی دێرین و زنجیرەیی هەیە کە دەتوانێت خاوەنداری لە خۆی بکات تەواو زیندوە و گەشە دەکات هاوکاری هەبوونەکانی دیکە دەکات کە بەشێکن لەو گەشە بکەن،

هەروەها ئەو چالاکوانی ژینگەپارێزە تیشکی خستەسەر قۆناغەکانی مەترسی سەر ژینگە لە سەردەمی سەرمایەداری و ڕایگەیاند: "ئیتر زەنگی مەترسی لێدانی ژینگە دەست پێ بکات و مێژوویەک لە زبڵ و بۆنی ناخۆش و پیسی و ناشرینی تۆمار بکات لە پێناو قازانجدا، چونکە لە سیستەمی سەرمیاداریەدا گرنگی بەژینگە و داهاتوو مرۆڤایەتی نەدرا بەڵکو تەنها بیر لە قازانج کردن کرا، ئەمەش اریگەری خراپی کردە سەر ئەوروپا لە سەدەکانی ١٩دا بەتایبەتی، لە دوای ئەم ڕووداوە مەترسییەکانی سەر جیهان ڕوویان لە هەڵکشان کرد... لە ئێستادا هەندێک بزوتەنەوە و رێکخراو دروست بوونە بۆ پاراستن لەم بابەتە هەستیارەی کە تێیدا دەژین و ناچسرین بە پاراستنی".

لە کۆتایدا چێنەر شیرکۆ چالاکوانی بواری ژینگەیی، باسی لە دۆخی ژینگەی کوردستان کرد و ئاشکرای کرد: "داگیرکەرانی کوردستان لەسەرەتای دروستبوونی چەکی کیمیایی، ئەو چەکەیان بەرامبەر کورد و ژینگەی کوردستان بەکارهێناوە، جگە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی کە تائیستاش لە چیاکانی سەرسنوری باشور و باکوری کوردستان دەوڵەتی تورکیا دژی گەریلاکانی ئازادی ئەو چەکە قەدەغەکراوە بەکاردەهێنێت، هەروەها بەکارهێنانی چەکی فسفۆر و زۆر بوونی جەنگ لە کوردستان، بڕینەوەی دارەکانی کوردستان وسوتانی دارستانەکان، بوونی کارگەکان و گەورە بوونی شآرەکانی کوردستان بەبی گرنگیدان بە ژینگە و هەروەها زیاد بوونی خەڵکی لە کوردستان و کەم کردنی كشتو کاڵ و نەمانی کانیەکان".

لە کۆتایی سیمینارەکەدا ئامادەبووان سەرنج، تێبێنی، ڕاوبۆچوون و پرسیارەکانیان ئاڕاستەی پێشکەشکاری سیمینارەکە کرد.

هـ . ب