" لە دژی داگیرکاری و تاڵانکردن، پێویستی بە تێکۆشانێکی ئیکۆلۆژیکی هەیە"

جەمیل ئاکسۆ لە ئیکۆلۆژی پۆلن ڕایگەیاند کە شەڕ دژی داگیرکارییدا دەبێ، شەڕێکی ئیکۆلۆژیکی بکرێت و ئاماژەی بە ئەرک و بەرپرسیارێتیەکان لە پێناو پاراستنی سروشت و سەرچاوەکان کردەوە.

تێکۆشانی ئێکۆلۆژیک

جەمیل ئاکسۆ، سەرپەرشتیاری ئیکۆلۆژی پۆلن، لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و ڕایگەیاند، ئەم سەدەیەی تورکیا بووەتە دۆخی نائاسایی و ئەمەش بە تایبەتی لە ساڵی ٢٠١٥ەوە دەستی پێکردووە و وتی: "دەسەڵاتداران بەپێی دەستوور و یاساکانی خۆیان مامەڵە ناکەن. یاسادانان، ئیدارەدان و دادپەروەری هەمووی لە بن دەستی کۆشکەدایە. بەدوای مافدا گەڕان، بەدواداچوون بۆ دادپەروەری، مانگرتن، چالاکییەکان بە توندی سەرکوت دەکرێن. ئەم باری نائاساییەی دەوڵەت، لەگەڵ هێرشکردنە سەر بزووتنەوە و ئۆپۆزسیۆنەکۆمەڵایەتیەکان، هەروەها هێرش کردنیشەە بۆ سەر بەرخۆدانی ژینگەی ناوخۆیی."

ئاکسۆ باسی لە یەکگرتنی کۆمپانیاکان لە تورکیا و کوردستان بۆ لەناوبردنی شاخ و دارستانەکان، ڕووبار و کێڵگە کشتوکاڵییەکانی کرد و ڕایگەیاند؛ بەهۆی بەکارهێنان خەراپ و تالانکاریی کۆمپانیاکان، کرێکاران لە شوێنی کارەکانیان و بەهۆی ئەو نەخۆشیانەی توشی دەبن، ژیانی خۆیان لەدەست دەدەن.

یاسای داگیرکاریی بەکار دەهێنرێت

ئاکسۆ ڕوونی کردەوە کە لە کوردستان یاسای ئازار و ئەشکەنجە هەیە. سیاسەتێکی دوولایەنەی لەناوبردن بەڕێوەدەچێت و دەڵێت: "کوردستان لە دۆخی داگیرکارییدایە و جگە لەوەش بوونی نەتەوەیی کورد ڕەتدەکرێتەوە و تێکۆشان بۆ ئازادی و یەکسانی سەرکوت دەکرێت. دووەم: سەرمایە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ڕۆڵی خۆی دەبینێت و لەسەر ئەو بنەمایە سیاسەتی ئابووری بەڕێوەدەبات. بەهۆی فاکتەری سەرەکییەوە، جوگرافیای کوردستان ساڵانێکی زۆرە ڕووبەڕووی سیاسەتی کۆچبەری سیاسی و ئابووری بووەتەوە. لەگەڵ پڕۆژەی باشووری ئەنادۆڵ (گاپ) و دروستکردنی بەنداو لە ژێر ناوی "نهێنی" و "بەنداوی ئەمنی"، هێزی کار و هێزی سروشتی ناوچەکە پێشکەش بە (سیستەم)ی سەرمایەداری کراوە. بەهۆی ئەم دوو سیاسەتە وێرانکەرەوە، دەیانەوێت گەلی کورد لە ناو یەکدا پارچە بکەن و هەروەها خەڵک وەک کرێکاری هەرزان لە پیشەسازی و خزمەتگوزارییەکانی شاردا بەکاربهێنن. ئەمە تەنها باس و لێکدانەوە نییە، تەنانەت نووسەرانی بەکرێگیراوای سەرمایە (سیستەم) بە ڕوونی باسیان لەسەر کردووە."

ئێوە لە پاراستنی ژینگە بەرپرسیارن

ئاکسو بە ئاماژەدان بەوەی داگیرکاری سیستەمێکە کە بە خوێن ڕژاندن ژێرخان و سەرخانی وڵات تاڵان دەکات و توندوتیژییەکی دڕندانە بەرامبەر هەموو زیندەوەرانی سەر زەوی ئەنجام دەدات. کێشەی وشکەساڵی لە کوردستان زۆر جدییە. ئێستا گەنمەشامی دێمی دەستکاریکراو لە ناوچەی بەرهەمهێنانی دیجلەدا دەچێنرێت. لە داوێنەکانی جودی دارستانەکان دەبڕدرێنەوە. هەموو هاوینێک لەبەر هۆکاری "ئەمنی" دارستانەکان لە دار پاک دەکرێنەوە. کۆمپانیاکان بەبێ گوێدانە ڕێسا یاساییەکان ژینگەکان وێران دەکەن. لە سەرەتای ڕووباری موراد کە لقێکی ڕووباری فوراتە، کۆمپانیاکان و دەوڵەت پێکەوە کاردەکەن بۆ دەرهێنانی زێڕ بە سیانوور بەکار دێنن، هاوشێوەی ناوچەی ئیلیچ. ڕووبارەکانی دیجلە و فورات بەهۆی کانگا و پاشماوەی شارەکان و کشتوکاڵی پیشەسازی بووەتە ناوچەیەکی هەڵوەشانەوەی ژینگە. بۆیە دەبێت لە شەڕی داگیرکاری و تاڵانکردندا شەڕێکی ئیکۆلۆژی پەرەی پێ بدرێت. ئەگەر داگیرکەران دەیانەوێت خاکەکەت وا لێبکەن بێ کەڵک و بێ بەرهەم بێت، ئەوا ئەرکی ئێوەیە کە دارستان، ڕووبارەکان و کێڵگە کشتوکاڵییەکانتان بپارێزن.