سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی لێكۆڵینه‌وه و په‌ره‌پێدانی پاراستنی به‌رهه‌مه مێژوویه‌كانی وان (چاو‌دێر) عه‌لی كاڵچك كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر رشتنی خۆڵ و خاشاك له زاپ نیشاندا و وتی، "ئه‌و به‌ناو قه‌یومه‌ی سیستم كه جوگرافیا و ژینگه‌ی ئه‌م هه‌رێمه ناناسێت، نایپارێزێت و له‌ناوی ده‌بات".
ئاوی زاپ دوای ئه‌وه‌ی له چیاكانی ناوچه‌ی ئهلباكی وانه‌وه دهڕژێتهخوار، له دۆڵی زاپه‌وه له نێوان جۆله‌مێرگ و وان له باكوری كوردستانه‌وه ده‌ڕژێته باشوری كوردستان، دواتر له‌گه‌ڵ روباری دیجله یه‌كده‌گرێت و پاشانیش له سه‌رووی كوه‌یته‌وه ده‌ڕژێته ناو كه‌نداوه‌وه. دۆڵی زاپ هه‌زار رووه‌ك و گیانله‌به‌ری له خۆیدا حه‌واندووه‌ته‌وه، سه‌دان ئاژه‌ڵی خۆجێییشی تێدا ده‌ژین. ئاوی زاپ له‌لایه‌ن ملیۆنان مرۆڤ، رووه‌ك و ئاژه‌ڵه‌وه به‌كارده‌هێنرێت. ئه‌و ئاوه‌ی بۆ مرۆڤایه‌تی زۆر به نرخه، به‌هۆی خۆڵ و خاشاكی ماڵانه‌وه كه شاره‌وانی جۆله‌مێرگی ژێر ده‌سه‌ڵاتی قه‌یومه‌وه ژه‌هراوی ده‌كرێت.
هاوشاره‌داری جۆله‌مێرگ جیهان كارامان كه قه‌یوم له شوێنه‌كه‌ی دانراوه به بیری هێنایه‌وه كه فازڵ بهدریخانئۆغڵو كه ساڵی ٢٠٠٩ وه‌ك سه‌رۆكی شاره‌وانی جۆله‌مێرگ له پشكی پارتی كۆمه‌ڵگای دیموكراتیك (ده‌ته‌په) هه‌ڵبژێردرابوو، بۆ ئه‌وه‌ی ناوه‌ندێكی ریسایكلین كه دروست بكرێت، یارمه‌تی له ئه‌وروپا وه‌رگرتووه تایبه‌ت به هه‌موو پاشماوه‌كانی جۆله‌مێرگ و ناوچه‌كه، و له نزیك پردی نوێ ده‌ست به دروستكردنی پڕۆژهكهكراوه. كارامان وتی، هیوادارم له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئه‌و دامه‌زراوه‌یه بخرێته‌كار و زاپ له پیسبوون رزگار بكرێت".
له‌جیهاندا شتێكی به‌م جۆره بوونی نییه
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی لێكۆڵینه‌وه و په‌ره‌پێدانی پاراستنی به‌روبوومه مێژووییه‌كانی وان (چاو‌دێر) عه‌لی كاڵچك رایگه‌یاند، كه پیسكردنی ئاوی زاپ كرده‌یه‌كی خوازراوی قه‌یومه و به‌م جۆره دوا: "به‌ناو قه‌یومی سیستم كه جوگرافیا و ژینگه‌ی هه‌رێمه‌كه ناناسێت، نایپارێزێت و له‌ناوی ده‌بات. پاشماوه و خۆڵ و خاشاكی ماڵه‌كانی شارێك ده‌توانرێت جیابكرێته‌وه و وزه‌ی پاكی لێ به‌ده‌ستبهێنرێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه ناكه‌ن پاشماوه‌ی پارێزگایه‌ك له دۆڵی زاپ فڕێ ده‌ده‌ن.
ئه‌و پاشماوه‌یه‌ی كه فڕیی ده‌ده‌نه قه‌راغی دۆڵی زاپ حه‌وت بۆ ٢٤ كاتژمێر ده‌سوتێت. ئه‌و پاشماوه‌یه‌ی له‌وێ ده‌سوتێنرێت، هه‌م زیان به ژینگه ده‌گه‌یه‌نێت و هه‌میش كاتێك ده‌جوڵێت ده‌كه‌وێته ناو ئاوی زاپ. ئه‌و ئاوه‌ی به ملیۆنان مرۆڤ، زینده‌وه‌ر به‌كاریده‌هێنن. ئه‌و پیسبوونه ده‌بێته هۆی مردنی سه‌دان زینده‌وه‌ر. سیستمێكی به‌م جۆره‌ی كۆگاكردنی پاشماوه‌ی ماڵان له هیچ شوێنێكی جیهان بوونی نییه. ژینگه به به‌رچاوه‌وه قڕده‌كرێت و پیس ده‌كرێت. ده‌بێت به‌ر له هه‌موو شتێك كۆتایی به‌م دڕنده‌یی بهێنرێت".
هـ . ب