جیهان
دوایین ھەواڵ
-
فەرەنسا کۆتایی بە مانەوەی سەربازی هەمیشەیی لە سەنەگاڵ هێنا
فەرەنسا کۆتایی بە مانەوەی سەربازی هەمیشەیی خۆی لە سەنەگاڵ هێنا و بەم کۆتایی هێنانە بنکە هەمیشەییەکانی فەرەنسا لە ئەفریقای ناوەڕاست و ڕۆژئاوای ئەفریقا کۆتایی هات. -
لە ئاگرەکەی شاری کوت ٦١ کەس گیانیان لەدەستدا
ڕاگەیاندرا لە ئاگرەکەی بازاڕی شاری کوت لە ڕۆژهەڵاتی عێراق، ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٦١ کەس. -
ئیسرائیل ئامادەکاری بۆ شەڕوپێکدانێکی سەخت لە سووریا دەکات
ئیسرائیل لە دوای هێرشەکان لە دژی دروزەکان لە سوەیدا، هێزەکانی دیمەشقی بە ئامانج گرت و ئاماژەی بەوەدا ئیدی هۆشداری نادەن. سوپای ئیسرائیل بۆ شەڕوپێکدادانێک خۆی ئامادە دەکات چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت. -
لە ئەرجەنتینەوە پشتگیری لە کەمپینی 'دەمەوێت دیداری ئۆجالان بکەم' کرا
پارتی کرێکارانی ئەرجەنتین (Partido Obrero) لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی بە پەیامێک بەشداری کەمپینی 'دەمەوێت دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان بکەم' بوو. -
لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر غەززە ١٣٩ کەس کوژراون
بەگوێرەی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندرووستی غەززە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، لانی کەم ١٣٩ فەڵەستینی کوژراون و ٤٢٥ کەس برینداربوون. -
ئێران بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان داوای مسۆگەری لە ئەمریکا دەکات
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی دەتوانێت لەگەڵ ئەمریکا لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی دانوستان بکات، بەڵام تەنها بەو مەرجەی هێرشەکانی دژی ئێران دووبارە نەبنەوە. -
هێرشەکان بۆ سەر غەززە بەردەوامن؛ لانیکەم ٢٧ کەس گیانیان لەدەستدا
ڕێکخراوی پاراستنی مەدەنیی غەززە ڕایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر کەرتی غەززە لانیکەم ٢٧ فەڵەستینی گیانیان لەدەستداوە. -
ئیسرائیل چووەتە ناو قونەیتەریەوە، خەڵک دژی گەڕانەوەی داعش ناڕەزایەتیان نیشاندا
هێزەکانی ئیسرائیل چوونە ناو ناوچەی قونەیتەریەوە. دانیشتووانی دەرعاش لەدژی گەڕانەوەی چەتەکانی داعش ناڕەزایەتییان نیشاندا. -
ڕاگەیاندنەکانی جیهان: بانگەوازێکی مێژوویی لە ڕێبەرێکی مێژووییەوە
بانگەوازە ڤیدیۆییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی بەرفراوان لە ڕاگەیاندنەکانی جیهانەوە ڕووماڵ کرا. لە زۆربەی ڕاگەیاندنەکاندا سەرنج خرایە سەر ڕۆڵی ڕێبەر ئاپۆ لە بەرخۆدانی ئازادیی گەلی کورددا و ئامانجی بەرەو سیاسەتی دیموکراتیک. -
لە ئیتاڵیا لە دژی کۆمەڵێک قاچاخچی لێکۆڵینەوە دەستپێکرا
پۆلیسی هەرێمی کالابریا لە باشووری ئیتاڵیا لە دژی کۆمەڵێک چەتەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ لێکۆڵینەوەی دەستپێکرد. -
نەتانیاهۆ لە واشنتۆنە
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بینیامین نەتانیاهۆ بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ گەیشتە واشنتۆن. لە قەتەریش بە ئامانجی ئاگربەست و ئازادکردنی زیندانییان جارێکی تر دانوستاندنی ناڕاستەوخۆ لەنێوان ئیسرائیل و حەماسدا دەستیپێکرد. -
٤٥٠ هەزار ئەفغانی پێش وادەی دیاریکراو ئێرانیان بەجێهێشت
ڕێکخراوی نێونەتەوەیی کۆچ و کۆچبەران ڕایگەیاند نزیکەی ٤٥٠ هەزار ئەفغانی بێ مۆڵەت پێش ئەو وادەیەی کە ئێران بۆیانی دیاری کردبوو، وڵاتەکەیان جێهێشتووە. -
بەرپرسێکی حەماس: ٨٠٪ کۆنترۆڵی غەززمان لە دەستداوە
حەماس کە ماوەیەکی زۆر دەسەڵاتداری غەززە بوو، ڕاگەیاندرا لە دوای چەند مانگێک لە هێرشەکانی ئیسرائیل لە سەدا ٨٠ی کۆنترۆڵی هەرێمەکەی لە دەستداوە. -
ڕووسیا دەستی بەسەر دوو ناوچەی دیکەی ئۆکرانیادا گرت
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیادا دەستی بەسەر دوو ناوچەی دیکەدا گرتووە. -
لە تەکساس بەهۆی لافاوەوە زیاتر لە٥٠ کەس گیانیان لەدەستدا
لە ویلایەتی تەکساسی باشووری ئەمریکا بەهۆی لافاوەوە زیاتر لە ٥٠ کەس گیانیان لەدەستدا. بە دەیان کەسیش بێسەروشوێنن. -
ئیلیۆن ماسکی ملیاردێر پارتێکی بە ناوی "پارتی ئەمریکا" ڕاگەیاند
هاووپەیمانی پێشووی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ، ملیاردێر ئیلیۆن ماسک ڕایگەیاند پارتێکی سیاسی دامەزراندوە. -
سەرۆکی فەرماندەیی گشتی ئێران: ئەگەر ئیسرائیل جارێکی دیکە هێرش بکات، ئەمریکاش ناتوانێت ڕزگاری بکات
سەرۆکی فەرماندەیی گشتی ئێران عەبدولڕەحیم موسەوی گوتی: ئەگەر ئیسرائیل جارێکی دیکە هێرش بکاتە سەر ئێران، تەنانەت ئەمریکاش ناتوانێت نەتانیاهۆ ڕزگار بکات." -
نەتەوەیەکگرتووەکان: لە کاتی دابەشکردنی هاوكاریدا زیاتر لە٦٠٠ کەس لە غەززە کوژراون
نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لە مانگی ئایارەوە تا ئێستا لە کاتی دابەشکردنی هاوکارییەکاندا ٦١٣ کەس کوژراون، لەو ژمارەیەش ٥٠٩ کوژراویان لە شوێنی دابەشکردنی هاوکارییە هاوبەشەکان بوون کە لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە پێشکەش کراون. -
لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە ١٥ کەس کوژرا
ڕێکخراوەکانی پاراستنی مەدەنی غەززە ڕایگەیاند؛ لە هێرشەکانی ڕۆژی هەینی ئیسرائیلدا بۆ سەر غەززە ١٥ کەس کوژراوە. -
ڕاپۆرتەری نەتەوە یەکگرتووەکان: کۆمپانیا جیهانییەکان کار بۆ کۆمەڵکوژی غەززە دەکەن
فرانجسکا ئالبانیز، ڕاپۆرتەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە فەلەستین، لە ڕاپۆرتەکەیدا هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بە کۆمەڵکوژی وەسف کرد و ڕایگەیاند کە ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیا جیهانیەکان لە ڕووی ئابوورییەوە لە شەڕی غەززەدا بەشدارن. -
لە هێرشی ئیسرائیل لە غەززە لانی کەم ٢٥ کەس کوژران
دامەزراوەی بەرگریی شارستانی لە غەززە ڕایگەیاند لە ڕۆژی پێنجەشەممە لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی فەڵەستین، لانی کەم ٢٥ کەس کوژراون. ڕاگەیاندرا کە قوتابخانەیەک کە ئاوارەی لێیە، بووەتە ئامانجی هێرشەکان. -
لە پۆپایان بانگەوازکرا بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ: لە چیاکان بەدواماندا مەگەڕێن، لە هەموو شوێنێکین
کۆمەڵێک ژن لە ڕۆژی چالاکیی نێونەتەوەیی بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ لەسەر گردی مۆرۆی شاری پۆپایانی کۆڵۆمبیا پۆستەریان هەڵواسی، بڵاوکراوەیان دابەشکرد و نامەیان کۆکردەوە. -
لە کۆڵۆمبیاوە تا فەرەنسا، چالاکی بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەچوو
لە چوارچێوەی کەمپەینی "ئازادی بۆ ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کە ١٠ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی پێ کرد، ٣٠ حوزەیران لە چەند شارێکی ئەمریکای لاتین و ئەوروپا چالاکی ئەنجامدرا. -
ترەمپ سزاکانی سەر سوریا هەڵدەگرێت
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیارنامەیەکی واژۆکرد کە بە شێوەیەکی فەرمی سزاکانی ئەمریکا لەسەر سوریا لادەبات. -
ترەمپ: هیچ شتێک پێشکەشی ئێران ناکەم، گفتوگۆشیان لەگەڵ ناکەم
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە "هیچ شتێکی پێشکەشی ئێران نەکردووە" و "گفتوگۆشی نەکردووە".