خامه‌نه‌یی پێشنیازی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای بۆ دانوستان ڕه‌تكرده‌وه
ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران عه‌لی خامه‌نه‌یی له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن، پێشنیازی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای بۆ دانوستان ڕه‌ت كرده‌وه.
ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران عه‌لی خامه‌نه‌یی له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن، پێشنیازی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای بۆ دانوستان ڕه‌ت كرده‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن شینزۆ ئابی به‌مه‌به‌ستی هێوركردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئێران، سه‌ردانی تارانی كرد و په‌یامی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌مپ-ی به كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاگه‌یاند.
ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران عه‌لی خامه‌نه‌یی پێشوازی له سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن كرد و ڕاشیگه‌یاند، تره‌مپ شایه‌نی ئه‌وه نییه دیداری له‌گه‌ڵ ساز بكرێت. هه‌روه‌ها گوتی، نه ئێستا و نه له داهاتووشدا وه‌ڵامی تره‌مپ ناداته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی فارس، خامه‌نه‌یی ده‌رباره‌ی لێدوانه‌كه‌ی تره‌مپ كه گوتبووی ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت ڕژێمی ئێران بگۆڕێت، گوتی، «دۆر ده‌كات، باوه‌ڕی پێ مه‌كه‌ن كه ده‌ڵێت له‌دڵه‌وه ده‌یه‌وێت دانوستان بكات.»
شینزۆ ئابی له دوای شۆڕشی گه‌لانی ئێران له ساڵی ١٩٧٩، یه‌كه‌مین سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆنه كه سه‌ردانی ئێران بكات. ژاپۆن كه هاوپه‌یمانێكی سه‌ره‌كیی ئه‌مه‌ریكایه، په‌یوه‌ندییه‌كی دێرینی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه.
ئابی: كه‌س شه‌ڕی ناوێت
شینزۆ ئابی دوێنێ له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری ئێران حه‌سه‌ن ڕوحانی ڕایگه‌یاند، هیچ كه‌س شه‌ڕی ناوێت. ژاپۆن ده‌یه‌وێت به هێوركردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كان ببێته ناوبژیوان. له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و ته‌واوی جیهان ئه‌م ڕۆڵه ده‌گێڕێت.»
ڕوحانی: هۆكاری ئاڵۆزییه‌كان شه‌ڕی ئابوورییه كه ئه‌مه‌ریكا ده‌یكات
حه‌سه‌ن ڕوحانی ڕایگه‌یاند، هۆكاری ئاڵۆزییه‌كان، شه‌ڕی ئابووریی ئه‌مه‌ریكایه له دژی ئێران. گوتیشی، ئه‌گه‌ر ئه‌و شه‌ڕه بوه‌ستێت پێشكه‌وتن دێته ئاراوه له ئاستی ناوچه‌كه و جیهان.
سه‌رۆك كۆماری ئێران ڕاشیگه‌یاند، هیچ كات ئێمه ده‌ست به شاڕ ناكه‌ین ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكاش. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هێرشمان بكرێته‌سه‌ر وه‌ڵامێكی ترسناك ده‌ده‌ینه‌وه.
s.m