لەبارەی فەڵەستینەوە، دیموکراتەکان بە پێچەوانەی تڕەمپ کار دەکەن
کاندیدانی پارتی دیموکرات بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ٢٢٠ی ئەمریکا ڕایانگەیاند، لەبارەی فەڵەستینەوە سیاسەتێکی پێچەوانەی تڕەمپ بەڕێوەدەبەن.
کاندیدانی پارتی دیموکرات بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ٢٢٠ی ئەمریکا ڕایانگەیاند، لەبارەی فەڵەستینەوە سیاسەتێکی پێچەوانەی تڕەمپ بەڕێوەدەبەن.
کاندیدانی هەڵبژاردنی پارتی دیموکرات ڕایانگەیاند، چارەسەری کێشەی ئیسرائیل – فەڵەستین بە دروستکردنی دوو دەوڵەت چارەسەر دەبێت.
ساندێرس، نەتەنیاهۆی بە نەژادپەرستی تاوانبار کرد
بەرنی ساندێرس کاندیدێکی دیموکراتەکان لە بەرەی چەپ لە کۆنفراسی ڕێکخراوی یەهودی – ستریت قسەی کرد و داوای کرد ئیسرائیل لەگەڵ فەڵەستین کێشەکەی بە دیالۆگ چارەسەر بکات و ڕایگەیاند، سیاسەتەکانی بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیری ئیسرائیل نەژادپەرستیە و یەهۆدیەکان باش لە مەترسی نەژادپەرستی تێدەگەن.
بایدن: چارەسری ڕاست دروستکردنی دوو دەوڵەتە
جۆ بایدن کاندیدی بەهێزی پارتی دیموکرات و ئێلیزابێت وارینیش لە پەیامێکدا ڕایانگەیاند، ئەوان سیاسەتی پێچەوانەی تڕەمپ بەرێوەدەبەن. بایدن لە کۆنفرانسی یەهودی – ستریت لە ڕێگەی ڤیدیۆیەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە و وتی، "کێشەکە بە دروستکردنی دوو دەوڵەت بە شێوەیەکی ئاشتی و دیموکراسیانە چارەسەر دەبێت."
ئێلیزابێت وارینیش ڕایگەیاند، کاتێک فەڵەستین بوو بە دەوڵەت، نوێنەرایەتی قودس و ڕۆژهەڵات دەبێتە سەفارەتخانەیەکی گەورەی ئەمریکا لە فەڵەستین.
ف.ق