لە ڕووسیا هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ئیدانەکرا
هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا بۆ باشووری کوردستان و وکەمپی شەهید ڕۆستەم جودی( مەخموور) لە ئەرشوف شەرمەزار کرا.
هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا بۆ باشووری کوردستان و وکەمپی شەهید ڕۆستەم جودی( مەخموور) لە ئەرشوف شەرمەزار کرا.
کوردستانیان لە ئەرشوف-ی شاری ساراتۆف-ی سەربە فیدراسیۆنی ڕووسیا بەگردبوونەوە و لێدوانێک بۆ چاپەمەنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر کەمپی شەهید ڕۆستەم جودی و هێرشی سەرباشووری کوردستانیان ئیدانەکرد.
کوردستانیان سەرلە بەیانی ئەمڕۆ لە ناوەندی چاندی کورد سەر بە ئەرشوف کۆبونەوە. لەوێدا ئەندامی مەجلیسی گەلی ئەرشوف یوسف میرزا عەلی قسەیکرد و وتی: دەوڵەتی تورکیا لە سەر ڕەزامەندی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئارەزوی خۆی هێرشی باشوور ئەکات.
هەروەها وتیشی،"ئەو هێرشانە تەنها لە سەر پەکەکە نییە و دەوڵەتی تورکیا کورد قبوڵ ناکات. پلان وئامانجی سەرەکی دەوڵەتی تورکیا لە ناوبردنی کوردانە. ئێمە لەوە تێگێشتوین دەوڵەتی تورکیا پەکەکەی کردووەتە بیانوو و لە چواربەشی جیهانەوە هێرشی کوردستان ئەکات. پارتی دیموکراتی کوردستان تەسلیمی دەوڵەتی تورکیا بووە و بونەتە دۆستی یەک بەڵام با ئەوەش بزانن شتێکی باش چاوەڕوانی ئەوان ناکات."
عەلی لە کۆتاییدا وتیشی،"پەکەکە لە مێژودا خاوەن پێگەیەکی گرینگە. ئێمە ئەزانین هەر کوردێک خاوەن ڕەوشت وشەرەف بێت مێژوو ناوی تۆماردەکات. لە دژی کۆیلەکردنی دەوڵەتی تورک کە ئینکاری ناسنامەی کورد دەکات، پێویستە هەموو کوردێکی بەشەرەف لەم تێکۆشانە خاوەنداری بکات. لە پێش هەموویەوە ڕوسیا، پاشان داوا لە هێزە نێونەتەوەییەکان دەکەین کە لە دژی هێرشی دەوڵەتی تورکیا بێ دەنگ نەبن."
ک-ش