مۆگرینی گەیشتە عێراق
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، بە سەردانێکی فەرمی و بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ کاربەدەستانی ئەو وڵاتە گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق.
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، بە سەردانێکی فەرمی و بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ کاربەدەستانی ئەو وڵاتە گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق.
فدریکا مۆگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدای پایتەخت-ی عێراق و بڕیار وایە لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای عێراق کۆببێتەوە.
سۆمەریەنیوز ڕایگەیاندووە: موگرینی لە چوارچێوەی سەردانێکی ناوچەیی هاتووتە عێراق و بڕیارە لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای عێراقی لەسەر دۆخی عێراق و ناوچەکە گفتۆگو بکات.
مۆگرینی لە چوارچێوەی ئەو سەردانەیدا بڕیارە سبەی، بگاتە کوێت و لەگەڵ کاربەدەستانی ئەو وڵاتەش کۆببێتەوە.
ئەم سەردانەی موگرینی لە کاتێکدایە کە گرژییەکان لە ناوچەکە گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار، بەتایبەت ئاڵۆزییەکانی نێوانیان ئێران و ئەمریکا.
ک-ش