وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی ئێران ده‌كات

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا هایكۆ ماس بۆ گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی په‌یمانی ئه‌تۆمی و چاره‌سه‌ریی كێشه‌كان هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانی تاران ده‌كات.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ هایكۆ ماس به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ئێران ده‌رباره‌ی په‌یمانی ئه‌تۆمی و چاره‌سه‌ریی كێشه‌كان، سه‌ردانی تاران ده‌كات. ڕاشیگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ به‌ ئاگاداری وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و فه‌ڕه‌نسایه‌.

په‌یمانی ئه‌تۆمی له‌ ته‌مووزی ٢٠١٥ له‌نێوان ئێران، چین، ڕووسیا، ئه‌ڵمانیا، فه‌ڕه‌نسا، به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا ئیمزا كرا. مانگی ئایاری ساڵی ڕابردوو ئه‌مه‌ریكا له‌ په‌یمانه‌كه‌ كشایه‌وه‌ و گه‌مارۆی ئابووری خسته‌ سه‌ر ئێران. دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا زه‌خت له‌ وه‌ڵاتانی دیكه‌ش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ په‌یمانه‌كه‌ بكشێنه‌وه‌.

s.m