چین تووڕه‌یه له چوونی ٢ کەشتی جه‌نگیی ئەمه‌ریکا بۆ گه‌رووی تایوان
وەزارەتی به‌رگریی تایوان ڕایگەیاند، ٢ کەشتی جه‌نگیی ئەمه‌ریکا هاتوونەتە گه‌رووی تایوان. باس له‌وه ده‌كرێت کە پەکین بە هۆی ئەو ئۆپەڕاسیۆنە نیگه‌ران بووه.
وەزارەتی به‌رگریی تایوان ڕایگەیاند، ٢ کەشتی جه‌نگیی ئەمه‌ریکا هاتوونەتە گه‌رووی تایوان. باس له‌وه ده‌كرێت کە پەکین بە هۆی ئەو ئۆپەڕاسیۆنە نیگه‌ران بووه.
هێزه دەریاییه‌كانی ئەمه‌ریکا به‌ناوی «گه‌ڕانی سەربەست» لە گه‌رووی نێوان چین و تایوان جموجۆڵی ئۆپەڕاسیۆن ده‌كه‌ن. بە هۆی ئەوەوه له‌نێوان چین و ئەمه‌ریکا ئاڵۆزی دروست بووه. چونكه چین، تایوان به خاكی خۆی داده‌نێت.
مێدیاكانی تایوان ڕایانگه‌یاند، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ئه‌مه پێنجه‌مین جاره كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دێنه ناوچه‌كه. تایوان ئاڵا و پارەی سەربەخۆی هەیە بەڵام لە لایەن ده‌وڵه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه‌وه وەکوو وه‌ڵاتێکی سەربەخۆ دانی پێدانه‌نراوه. حكوومه‌تی په‌كین ڕایگەیاند، ئەگەر لە دەرەوە دەستێوەردان بکرێت، ئەوانیش بەرگری لە خۆیان دەکەن.
لەو چێوه‌یه‌دا، چین تێپەربوونی کەشتیی جه‌نگی لە گه‌رووه‌كه وەک پێشێلكردنی سەروەریی خۆی دەبینێت. واشنتۆن و زۆر پایته‌ختی دیكه‌ش ڕایانگەیاند، ئەو گه‌رووه بۆ هه‌موان كراوه‌یه.
لە مانگی نیساندا كاتێك کەشتییەکی فه‌ڕه‌نسا به گه‌رووی تایواندا تێپەڕدەبوو، چین ناڕه‌زایه‌تی پیشان دا و داوای كرد كه‌شتییه‌كه له ناوچه‌كه دووركه‌وێته‌وه.
s.m