یەکێتی ئەوروپا کۆمپانیایەکی تورک سزا دەدات

یەکێتی ئەوروپا بڕیاریدا سزا بەسەر سێ کۆمپانیادا بسەپێنێت کە گەمارۆی چەکی نێودەوڵەتی یەکگرتوویان لەسەر لیبیا پێشێل کردووە. یەکێک لەوانیش کۆمپانیایەکی تورکیە.

بە پێی هەواڵێکی AFP دیپلۆماتکارانی ئەوروپی ڕایانگەیاندووە کە یەکێتی ئەوروپا ڕۆژی دووشەمە (ئەمڕۆ) سزای بەسەر سێ کۆمپانیادا سەپاندووە کە گەمارۆی سەر لیبیایان پێشێل کردووە.

بەپێی سەرچاوە دیپلۆماسیەکا یەکێک لەو کۆمپانیایانەش، کۆمپانیایەکی تورکیە و دووانەکەی تریش ئوردنی و کازاکستانین.

بڕیارە ڕۆژی هەینی لەسەر ئاستێکی باڵاکا پەسەندکراوە. بڕیارەکە لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپادا پەسەندکرا کە لە بروکسل ئەنجامدرا.

لە چوارچێوەی سزاکاندا ماڵ و موڵکی کۆمپانیاکان لە یەکێتی ئەوروپا دەسی بەسەردا دەگیرێت و ناتوانن لەگەڵ کۆمپانیاکانی یەکێتی ئەوروپا پەیوەندی دروست بکەن.

یەکێتی ئەوروۆا بۆ چاودێریکردنی گەمارۆی یەکگرتووی نێودەوڵەتی، ئۆپەڕاسیۆنێکی دەریایی بەناوی ئیرینی بەڕێوەبرد. بەپێی سەرچاوە دیپلۆماسیەکان لە ئۆپەڕاسیۆنەکەدا پێشێلکاریەکانی تورکیا کرایە راپۆرتێک.

یەکێک لە دیپلۆماتکاران کە ناوی خۆی ئاشکرا نەکردووە بە AFP ڕاگەیاند، پێشێلکاریەکان هەوڵە سیاسیەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی لیبیا ئاستەنگ دەکەن.

ڕاگەیەنرا کە بەڵەگەکان لەبارەی پێشێلکاریەکان ڕادەستی نەتەوە یەکگرتووەکان کراوە. نەتەوە یەکگرتووەکانیش دەتوانێت بڕیار لەبارەی سزادانی ئەو کۆمپانیایانە بدات.

ف.ق