٤٦٠ كۆچبه‌ر هه‌فته‌یه‌كه له ده‌ریادا گیریان خواردووه
چه‌ند رێكخراوێكی كۆمه‌ڵایه‌تی مه‌ده‌نی رایانگه‌یاند، نزیكه‌ی ٤٦٠ كۆچبه‌ر هه‌فته‌یه‌كه له ده‌ریای سپی‌دا گیریان خواردووه.
چه‌ند رێكخراوێكی كۆمه‌ڵایه‌تی مه‌ده‌نی رایانگه‌یاند، نزیكه‌ی ٤٦٠ كۆچبه‌ر هه‌فته‌یه‌كه له ده‌ریای سپی‌دا گیریان خواردووه.
سۆس مدێترانێ، خاچی سوری نێونه‌ته‌وه‌یی و فیدراسیۆنی كزلای رایانگه‌یاند، كه ٤٦٠ كۆچبه‌ری رزگاركراو ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه له ده‌ریای سپی گیریان خواردووه.
ئه‌و رێكخراوانه ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، كه منداڵ و كۆرپه‌ش له ناو كۆچبه‌راندا هه‌یه و ته‌ندروستی به‌شێك له كۆچبه‌ران زۆر خراپه.
ئه‌و كۆچبه‌رانه به ١٠ ئۆپراسیۆنی جیاجیا رێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان رزگار كراون، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه وشكانی به‌دوای به‌نده‌ردا ده‌گه‌ڕێن. ئه‌و كۆچبه‌رانه له كه‌شتی به‌هاناوه‌چوونی ئۆشن ڤایكینگدان.
به‌پێی سۆس مدێترانێ ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی رزگاركراون زۆرینه‌یان به‌نگلادیشی و میسرین و ٨٠ منداڵیان له‌ناودایه.
رێكخراوه‌كان رایانگه‌یاند، پێویسته رێگرییه‌كان له‌به‌رده‌م كه‌شتییه‌كان هه‌ڵبگیرێن و باسیان له‌وه‌كرد، "بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌دوای ئاسایش و ئاسوده‌ییدا ده‌گه‌ڕێن، دۆخه‌كه به‌ره‌و بێهیوایی ده‌چێت".
ئه‌و ریچكخراوانه داوایان له وڵاتانی ئه‌وروپا كردووه كه هاوكارییه‌كانیان زیاتر بكه‌ن و مافه‌كانی مرۆڤ گه‌رنتی بكه‌ن.
هـ . ب