بایدن دەڵێت ئەگەر روسیا چەكی كیمایی بەكاربهێنێت وڵامی دەداتەوە

سەرۆكی ئەمریكا جۆ بایدن دەڵێت:"من هەڕەشەم لەسەرۆككۆماری چین نەكردووە، بەڵام لەسەر كردەوەكانی هاوكاری لەگەڵ روسیا بەڕاشكاوی قسەم لەگەڵی كردووە و پێمراگەیاندووە؛ داهاتووی ئابوری وڵاتەكەی لەگەڵ رۆژئاوایە، نە لەگەڵ روسیا".

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا جەختی لەوە كردەوە كە ئەگەر روسیا چەكی كیمیایی لەئۆكرانیا بەكاربهێنێت، رووبەرووی وەڵامدانەوەی رۆژئاوا ببێتەوە.

سەرۆكی ئەمریكا رۆژی پێنج شەممە ٢٤ی ئادار، لەكۆنفرانسێكی راگەیاندنیدا كە لەچوارچێوەی كۆبوونەوەی نائاسایی رێبەرانی ناتۆ لەبلژیكا بەرێوە چوو؛ ئاماژەی بەوە كرد كە دوو میلیارد دۆلاری زیادە وەكو هاوكاری دەدەنە ئۆكرانیا و جەختیشی لەوە كردەوە كە، ناتۆ بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەكانی روسیا، هێزە سەربازیەكانی لەرۆژهەڵاتی ئەوروپا پتەوتر و زیاتر دەكات و بە سەپاندنی گەماڕوی زیاتر و بێ وێنە لەدژی روسیا بەردەوام دەبێت.

بایدن راشیگەیاند؛ ئەمریكا بڕیاریشی داوە سەد هەزار پەنابەری ئۆكراینی لەخۆ بگرێت.

ف.ق