کۆنفرانسی ئەکادیمیای مۆدێرنیتەی دیموکراتیک بە درووشمی "هونەری ئازاد، ڕێکخستن و ستراتیژی بەرخۆدانی کۆڵەکتیڤ" لە شاری بازلی سویسرا بۆ ٣ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
کۆنفرانسەکە لە ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک لە بازل بەڕێوەدەچێت، چەندین ڕێکخراو لە ئەوروپا و ئەفریقا و ئەمریکای لاتین و ئاسیا بەشدار دەبن.
لە کۆنفرانسەکەدا، قەیرانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و ڕێگەچارەی قەیرانەکان و گۆشەنیگای چارەسەر باس دەکرێن.
لە کۆنفرانسەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پارادایمی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکرێت.
پاش وتاری دەسپێک، پانێڵێک بە ناونیشانی "گۆشەنیگای دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەی و خۆبەڕێوەبەری لە سەدەی ٢١ دا" بەڕێوەچوو. پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێیدا بەشداربوون.
شاکار: چارەسەری کێشەکان مۆدێلی نەتەوەی دیموکراتیکە
پارێزەر مەحمود شاکار، بابەتێکی بە ناونیشانی ""لەگەڵ پارادایمی عەبدوڵا ئۆجالان، دیسانەوە ئارەزووکردنەوەی مافی چارەی خۆنووسین" پێشکەش کرد.
تیشکی خستەسەر دیدگای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گوتی: "عەبدوڵا ئۆجالان دووپاتی دەکاتەوە، دامەزراندنی دەوڵەت-نەتەوە تاکە ڕێگەی مافی دیاریکردنی چارەنووس نییە، کۆنیفیدراڵیزمی دیموکراتیک دەتوانێت ببێتە ڕێگەیەکی نوێ".
ئاراتز ئەستۆنباخ: پێویستە تێکۆشانی هاوبەش هەبێت
لە ڕێکخراوی ئەسکەپێنا، ئاراتز ئەستۆنباخ، بە ناونیشانی "ئوسکەل هێریای تێکۆشانی ڕزگاری" بابەتێکی خستەڕوو، تیشکی خستەسەر مێژوو و تێکۆشانی وڵاتی باسک، جەختی کردەوە لە پێویستی تێکۆشانی هاوبەش.
کادیر: پارادایمی ئۆجالان دەبێتە چارەسەر بۆ گەلی ئۆرۆما
سۆرێتی کادیر، تیشکی خستەسەر تێکۆشان و مێژووی گەلی ئۆرمۆ، وەک مەزنترین گرووپی ئیتنیکی لە ئەسیوپیا، گوتی: "پارادایمی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکی عەبدوڵا ئۆجالان، دەتوانێت ڕۆڵێکی گرنگ لە چارەسەری کێشەکان بگێڕێت".
ئەلێنا: پێویستە گۆڕەپانی هاوبەشی بەرخۆدان بونیاد بنرێت
پاشان لە ڕێکخراوی ئێندڤانتێ، ئەدریانا ئەلێنا، ئاماژەی بە تێکۆشانی ئازادی گەلانی کەتەلۆنیا کرد، گوتی: "وەک ڕێکخراوە تێکۆشەرەکانی جیهان، پێویستە ڕێکخستنی گەل و تێکۆشانی هاوبەشی ئەنتەرناسیۆنال بەهێزتر بکەین".
پاشان، بە ناونیشانی "لەنێوان دەسەڵاتی جڤاکی و دیموکراسیی لیبراڵ، تەڵە و پێویستییەکانی تێکۆشانی ڕزگاری" بەڕێوەچوو.
لەسەر ناوی ڕێکخراوی پێتێرا ئال پاولۆی ئیتاڵیا، ماوریزیۆ کۆپالا، هەروەها لەسەر ناوی ڕێکخراوی ڕێد ناسیۆنال دێل کۆموناراسی ڤەنزوێلا، ئەتینیا خێمینیز لیمۆن، لە پارتی کۆمۆنیستی سودان، شادیە عەبدولمونعیم، قسەیان کرد.
بەرنامەی کۆنفرانس
بەرنامەی ڕۆژی ٢ و ٣ ی کۆنفرانس وەهایە:
١٨ ی تیشرینی دووەم، ڕۆژی شەممە
– ٩:٣٠ -١٣:٠٠ چالاکییەکانی وۆرک شۆپ
- مێژوو و بەرخۆدان: گوڵە شاراوەکانی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک.
- ئازادی ژنان و سۆسیالیزمی دیموکراتیک لە ڕوانگەی ژنۆلۆژییەوە - لە سەدەی ٢١ تێکۆشانی چینایەتی یان نەتەوەیی.
- کۆنفیدرالیزمی گەنجانی دیموکراتیک: تێکۆشانی گەنجان دژی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری
- دیموکراسی خۆجێی و ئیکۆلۆژی
کاتژمێر ١٦:١٥ – ١٨:٣٠ پانێڵ:
بنیاتنانی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک لە باکوور - ئەزموون و فیکر
کاتژمێر ١٩:٠٠ – ٢١:٣٠ چالاکیی چاندی
١٩ ی تشرینی دووەم، ڕۆژی یەکشەممە
30: 9– 11:00 پانێڵ: بیرۆکەی سۆسیالیزم - بەرەو نوێبوونەوە
- سەدەی ٢١: سەردەمی شۆڕشی ژنان
- پێداگری لەسەر سۆسیالیزم پێداگرییە لەسەر مرۆڤایەتی
11:30 – 15:30 ڕێکخستن و ئینتەرناسیۆنالیزم
- ئەزموونی ئەڵتەرناتیڤ
- بنیاتنانی هێزی گەل لە کۆڵۆمبیا
- ئاسۆی ڕێکخستنی شۆڕشگێڕانە لە فلیپین
- دەستکەوت و سەختی و ڕوانگە لە تەڤگەری ئازادی کوردستانەوە