بەرێوەبەری كۆمپانیای"بلك راك": شەڕی ئۆكرانیا خاڵی كۆتایی دیاردەی"جیهانگیری"یە

لاری فینك دەڵێت: زۆرێك لەكۆمەڵگەكان و خەڵك، هەست بەگۆشەگیری دەكەن و نەتەوەپەرەستی لەنێوان زۆرێك لەخەڵكەكان پەرە دەستێنێت".

لاری فینك، سەرپرشتیار و بەرێوەبەری كۆمپانیای"بلك راك"، گەورەترین كۆمپانیای بەرێوەبردنی سەرمایە و مالییە لەدنیا جەخت دەكاتەوە كە هێرشی روسیا بۆ سەر ئۆكرانیا، ئەو سیستەم جیهانیەی دوابەدوای كۆتاییهاتنی شەڕ سارد شێوەی گرتبوو، خراپ كردووە.

لاری لەپەیامەكەیدا بۆ هاوبەشەكانی لەم كۆمپانیادا دەڵێت:"هێرش و داگیركاری روسیا بۆ سەر ئۆكرانیا، خاڵی كۆتاییە لەسەر دیاردەی"جیهانگەرایی" كە لەسێ دەیەی رابردوو ئێمە شاهدی بووین. ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی كە زۆرێك لەخەڵكی دنیا هەستی گۆشەگیری لەلایەن دروست بێت و روو لەنەتەوەپەرەستی بكەن".

فینك رای وایە كە ئەم دیاردەیە؛ دەبێتە هۆكارێك بۆ دروستبوونەوەی جیهانی دوو جەمسەری و هەڵسوكەوتی توندەڕوی كە ئەمڕۆكە لەسەر ئاستی دنیا بەدی دەكرێت.

بەرێوەبەری كۆمپانیای بلك راك؛ فینك لەئێستادا كۆمپانیاكەی زیاتر لە 10 تریلیۆن دۆلار ئاڵۆگۆڕ دەكات، رایدەگەنێت كە وڵات دەست لەناودەست شەڕێكی ئابوریان لەدژی روسیا دەست پێ كردووە. تەنانەت باس لەوەش دەكات كە لەئێستادا ئەو بۆ خۆی وەكو كۆمپانیا"بلك راك"كڕین و فرۆتنی بەبەرگەكانی نرخی لەگەڵ روسیا داوەتە راوەستاندن.

راك ئەوەشی ووتووە؛ ئەگەر بەمشێوەیە روسیا لەسەرمایەی جیهانی بەدوور بگیردرێت و رێگە نەدەن دەست بەسەرمایەی جیهانی رابگات، ئەوە هەڵسوكەوتی نەتەوەپەرەستی لەنێوان لێكۆلەوەران و لایەنگەرانی"جیهانگیریی"ش دروست دەكات.

فینك بۆ پشتڕاستكردنەوەی ووتەكانی دەڵێت؛ لەساڵی 1990 بەدەركەوتنی دنیا لەشەڕی سارد، روسیا لەسیستەمی مالی جیهانی پێشوازی لێكرا و ئەم وڵاتەش دەستی راگەیشت بەبازارەكانی سەرمایەی جیهانی. بڵاوبوونەوەی دیاردەی"جیهانگیری"ش بۆ خێراكردن و بڵاوبوونەوەی بازاری نێودەوڵەتی هاوكار بوو و بازارەكانی سەرمایەی جیهانی بەربڵاوتر بوونەوە و ئەمەش بووە هۆی زۆر بوون و بەرزبوونەوەی ئاستی ئابوری جیهانی.

ف.ق