چالاکی 'باڵیۆزخانەی جیهانێکی نوێ: کوردستان' کۆتاییهات
چالاکی 'باڵیۆزخانەی جیهانێکی نوێ: کوردستان' کە تیادا زۆر پەیام دران، دوای گفتوگۆ لەسەر 'کۆنفیدڕالیزمی دیموکراتیک' بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی'، کۆتاییهات.
چالاکی 'باڵیۆزخانەی جیهانێکی نوێ: کوردستان' کە تیادا زۆر پەیام دران، دوای گفتوگۆ لەسەر 'کۆنفیدڕالیزمی دیموکراتیک' بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی'، کۆتاییهات.
چالاکی هونەری، کولتوری و سیاسی بە ناوی باڵیۆزخانەی جیهانێکی نوێ: کوردستان بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر هونەرمەند، سیاسەتمەدار و ئەکادیمیسیان لە وڵاتانی جیاجیاوە لە شاری لۆزانی سویسڕا بەڕێوەچوو و دوای سێ وۆرکشۆپ و کۆڕبەندی جیاجیا کۆتایی بە کارەکانی هێنرا.
چالاکیەکە بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە و پڕۆژەی هونەرمەندی هۆڵەندی جۆناس تاڵ لە شانۆی ڤیدی لۆزان بەڕێوەچوو. لە زۆر وڵاتەوە بە دەیان میوان بەشداربوون و لە دوو رۆژدا پرسی کۆنفیدڕآڵیزمی دیموکراتیک خرایەبەرباس و گفتوگۆ.
رۆژی دووەم بە ئەنجامدانی سێ وۆرکشۆپی جیاجیا لە کاتژمێر ١٠:٠٠ دەستیپێکرد.
ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی نەجیبە قەرەداغی لەسەر بابەتی 'ژنۆلۆژی' لە کۆتدیڤوارەوە چالاکوان ئاهمەدنا عەبدی مبارەک لەسەر 'خۆپاراستن لە کۆتدیڤوار' و لە لوبنانەوە هونەرمەند و توێژەر مەروا ئارسانیۆس لەسەر بابەتی سیاسی و هونەری وتەیان پێشکەش کرد.
لە دوانیوەڕۆشدا بە بەسداری رۆژین موکریان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ئاهمەدنا عەبدی مبارەک و مەروا ئارسانیۆس وۆرکشۆپێک بە ناونیشانی " کولتورەکانی پاڵپشتی" سازکرا.
رۆژین موکریان باسی لە مامەڵەی دەسەڵاتەکانی ئێران هەر لە پەهلەویەوە تا دەوڵەتی ئێستای ئێران بەرامەبر بە کوردەکان کرد و لە قسەکانیدا ئاماژەی بە سەرهەڵدانی 'ژن، ژیان، ئازادی' کرد.
کۆتا وۆکشۆپیش لەسەر 'کۆنفیدڕالیزمی دیموکراتیکی جیهان' بوو.
لەو وۆرکشۆپەدا لە کۆنگرەی ستارەوە روخۆش شێخۆ و لە بەنگڵادیشەوە سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی رستن و چنین و دامەزرێنەری کۆمەڵەی ئاواژێ نازما ئاکتەر وتەیان پێشکەشکرد.
روخۆش شێخۆ لەبارەی شۆڕشی رۆژئاواوە سەرنجی بۆ سەر رۆڵی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شۆڕشەکە راکێشآ، لەبەشێکی دیکەی قسەکانیشدا هەڵسەنگاندنی بۆ مامەڵەی هێزە نێونەتەوەییەکان لەگەڵ باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا کرد و وتی، "هێزە نێونەتەوەییەکان دەیانەوێت ئێمە وەک هێزێکی سەربازی ببینینن، لەسەر ئەو بنەمایەش مامەڵەمان لەگەڵ دەکەن. بەڵام دژ بە سیستمەکەی ئێمەن. بەرامبەری دەوستنەوە بۆ ئەوەی کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک پێکنەیات. دەیانەوێت لەگەڵ هێزە هەرێمایەتیەکاندا لەشەڕدا بین".
بەر لە کۆتاییهاتنی چالاکیەکە رێکخەری شانۆی ڤیدی ڤینسێنت باودرییلیەر، ئەندامی کەنەکە نیلوفەر کۆچ و هونەرمەند جحناس ستال سپاسی بەشداربوانیان کرد. دواتریش بەشداربووان لە دەوری مێزێک کە نەخشەی کوردستانی لەسەر بوو کۆبوونەوە و دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی'یان وتەوە.
هـ . ب