گه‌نجترین فڕۆكه‌وان كه به ته‌نیا سه‌رتاسه‌ری جیهان گه‌ڕا
ماك رۆسێرفۆردی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵی به‌ریتانی-به‌لجیكی بووه گه‌نجترین فڕۆكه‌وان كه به فڕۆكه‌یه‌كی بچوك و به ته‌نیا به ده‌وری جیهاندا سوڕایه‌وه.
ماك رۆسێرفۆردی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵی به‌ریتانی-به‌لجیكی بووه گه‌نجترین فڕۆكه‌وان كه به فڕۆكه‌یه‌كی بچوك و به ته‌نیا به ده‌وری جیهاندا سوڕایه‌وه.
ماك رۆسێرفۆردی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ دوای گه‌شتێكی ٥ مانگی كه ٥٢ وڵات گه‌ڕ، له شاری سوفیای بولگاریا نیشته‌وه.
ماك له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی به‌ریتانیایه، به‌ڵام له به‌لجیكا له دایكبووه. له گه‌شته‌كه‌یدا له سودان رووبه‌ڕووی زریانی خۆڵ بووه‌وه و شه‌وێكیشی له دورگه‌یه‌كی زه‌ریای پاسیفیك تێپه‌ڕاند.
خوشكه‌كه‌شی به ناوی زارا گه‌نجترین ژنه كه به ته‌نیا به ده‌وری جیهاندا سوڕاوه‌ته‌وه.
ریكۆردی پێشووی گه‌نجترین كه‌س كه به ته‌نیا به جیهاندا سوڕابووهوه به ده‌ست تراڤیس لودلۆی به‌ریتانیه‌وه كه ئه‌و كاته ١٨ ساڵ ته‌مه‌نی بوو.
ماك دوای ئه‌وه‌ی گه‌شته‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه كۆتاییهێنا قسه‌ی كرد و وتی، "ئێوه چه‌ند ساڵ ته‌مه‌نیشتان هه‌بێت شوێن خه‌ونه‌كانتان بكه‌ن زۆر تێبكۆشن و بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانتان به‌ره‌وپێش ده‌چن".
ماك له گه‌شته‌كه‌یدا به‌سه‌ر دوو زه‌ریا هه‌روه‌ها ئه‌وروپا، ئاسیا، ئه‌فریقا و ئه‌مریكا تێپه‌ڕبوو.
ماك له ٢٣ی ئادار له پایته‌ختی بولگاریاوه ده‌ستی به گه‌شته‌كه‌ی كرد. فڕۆكه‌وانه گه‌نجه‌كه باسی له‌وه‌كرد ئه‌و دووای به ناو باران و هه‌وری نزمدا تێپه‌ڕبووه له دورگه‌یه‌كی زه‌ریای پاسیفیكدا رۆژی كردووه‌ته‌وه.
ماك له ئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانیدا ناوی چووه كتێبی گینسه‌وه بۆ تۆماركردنی ژماره پێوانه‌ییه‌كان. ماك بووه گه‌نجترین كه‌س كه به ته‌نیا له جیهاندا به فڕۆكه سوڕاوه‌ته‌وه.
هـ . ب