گروپێكی چه‌كدار به ناوی ‘سورۆریهنتاڵ لۆك‘ رێككه‌وتنی نێوان فارك و حكومه‌تی كه له ساڵی ٢٠١٦ واژۆكرابوو، ره‌تكردبووه‌وه.
په‌یامی گروپه‌كه له ٣١ی ته‌مموزدا ئاماده‌كراوه و له ٣ی ئابدا له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌كی زۆر له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه به‌شێوه‌ی ڤیدیۆیی بڵاوكرایه‌وه. له ڤیدیۆكه‌دا نزیكه‌ی ٢٠ گه‌ریلای ژن و پیاو به چه‌ك و ده‌مامكه‌وه ده‌بینرێن.
گروپه‌كه پێشنیازی ‘لێكتێگه‌یشتنی دوو لایه‌نه‘ و ‘ره‌خساندنی بوار بۆ ئاگربه‌ستی دوولایه‌نه‘ی له سه‌رۆككۆماری چه‌پگر گوستاڤۆ پێترۆ كردووه. پێترۆ له ١٩ی حوزه‌یراندا بۆ ئه‌و پۆسته هه‌ڵبژێردرا و هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ستبه‌كارده‌بێت .
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه كه ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌توانێت ‘چاره‌سه‌رییه‌كی سیاسی بۆ توندوتیژی‘بدۆزێته‌وه.
سه‌رۆككۆماری ئێستا ئیڤان دوكێی راستگر رۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌سه‌ڵات راده‌ست ده‌كات. دوكێ له ١٥ی ته‌مموزدا لێدوانێكی دابوو باسی له‌وه‌كردبوو سه‌رۆكی ئه‌و گروپه گه‌ریلایه به ناوی نیستۆر ڤیرا كوژرراوه.
گوستاڤۆ پێترۆ كه ئه‌ویش گه‌ریلایه‌كی كۆنه، باسی له‌وه‌كردبوو كه ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ گروپه گهریلاییهكان ‘ئاشتییه‌كی ته‌واوه‌تی‘ پێكبهێنێت.
گروپی سورۆریهنیال بلۆك به ٢ هه‌زار گه‌ریلای خۆیه‌وه له فارك دابڕابوو. ئه‌م گروپه له دارستانه‌كانی ئه‌مازۆن له‌سه‌ر سنووری ڤه‌نزویلا چالاكه.
ئی ئێل ئێنیش كه ٢٥٠٠ گه‌ریلای هه‌یه باسی له‌وه‌كردبوو كه ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ پێترۆ دانوستان ببكهن.
هـ . ب