گەنجان لەپێناو ئازادی رێبەری گەلی کورد بەردەوامن لە رێپێوان

'گەشتی ئازادی'ی گەنجانی کورد و ئینترناسیۆناڵیست کە لە پێناو ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکراوە، لە سێیەم رۆژدا بەردەوامە.

لە سێیەم رۆژدا گەنجان لە سەرلەبەیانیدا لە ئێچ بی ئێفی ئۆبێرهاوسن کۆبوونەوە و رۆژەکەیان وەک رۆژی ژنانی گەنج پێناسە کرد.

ژنانی گەنج پلاکاردی 'بە ژن، ژیان، ئازادی، بیگەیەنەرە سەرکەوتن ئازادی'یان بەرزکردبووەوە.

لەئێوارەدا سەبارەت بە تێکۆشانی ژنانی گەنج سمینارێک ساز دەکرێت. لە سمینارەکەدا لە بواری رێبازەکانی تێکۆشان لە دژی سیاسەتەکانی شەڕی تایبەتەوە هەڵسەنگاندن دەرێتەڕوو.

لە چوارەم رۆژدا گەنجان بەرەو وێستگەی شەمەندەفەری نیئوس دەچن و کۆدەبنەوە و بەرەو ناوەندی شاری دۆسێلدۆرف رێدەپێون.

لە پێنجەم رۆژدا لە رۆژی ٨ی ئەیلول گەنجان لە کۆڵن بەرەو ناوەندی شاری مولهەیم رێدەپێون و لە ئێوارەدا کۆتایی بە رێپێوانەکەیان دەهێنن.

گەنجان لە ناوەندی کۆمەڵەی دیموکراتیکی کورد لە دۆرتمۆند لە ٣ی ئەیلولدا کۆنفڕانسێکیشیان سازکردبوو.

هـ . ب