گەنجانی کورد لەبەردەم ئەنجومەنی ئەوروپا چالاکییەکیان ئەنجامدا
گەنجان بە مەبەستی سەرنج خستنە سەڕ گۆشەگیریەکانی سەر ڕێبەری گەلی کور عەبدوڵڵا ئۆجالان و داوای ئازادی، لە بینای ئەنجومەنی ئەوروپا لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا، چالاکیەکی مەدەنییان ئەنجامدا.
گەنجان بە مەبەستی سەرنج خستنە سەڕ گۆشەگیریەکانی سەر ڕێبەری گەلی کور عەبدوڵڵا ئۆجالان و داوای ئازادی، لە بینای ئەنجومەنی ئەوروپا لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا، چالاکیەکی مەدەنییان ئەنجامدا.
گەنجانی کورد بۆ چالاکییەکە لە بەردەم بینای ئەنجومەنی ئەوروپا لە ستراسبۆرگ کۆبوونەوە.
لە چالاکییەکەدا وێنەی ڕێبەری گەلی کوردعەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرایەوە و دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" درا.
گەنجان لە بەردەم ئەنجۆمەنی ئەوروپا ڕاگەیەندراوێکیان بلاو کەردەوە:
"وەک گەنجانی ئەوروپا و زۆرێک لە وڵاتانی دیکەی جیهان، ئەمڕۆ چووینە ناو بینای ئەنجومەنی ئەوروپا، بۆ دەربڕینی نیگەرانی و پرسیارەکانمان سەبارەت بە چالاکییەکانی ئەنجومەنی ئەوروپا و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان".
ئەنجومەنی ئەوروپا دامەزراوەیەکە بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی مرۆڤ لە وڵاتانی ئەندام کە یکێتی ئەوروپا دامەزراوە، لەناویاندا ولاتانێک هەن کە بەشێک نین لە یەکێتی ئەوروپا. ئەنجومەنی ئەوروپا دامەزراوەیەکی مێژوویی ئەوروپایە کە بۆ ئەم ئامانجە دامەزراوە، خاوەن دامەزراوە، کۆبوونەوە و برپرسیارەتی جیهانییە کە لە ئەورۆپا و دەرەوەی ئەوروپا بلاو بوونەتەوە. سەرەڕای ئەمەش دەبینین ئەنجوومەنی ئەوروپا لە زۆر بواردا ئامانجە بەرزەکانی خۆی کە پاراستنی مافەکانی مرۆڤە، جێبەجێ ناکات.
ڕێبەر ئاپۆ زیاتر لە ٢٥ ساڵە لە زیندانی تاکەکەسی لەژێر سیستەمی ئەشکەنجەدانی ئیمرالی دەستبەسەر کراوە. ئێمە پێمان وایە هەرکەسێک هەواڵەکە بخوێنێتەوە، دۆخی گشتی مافەکانی مرۆڤ لە تورکیا دەبینێت. زیندانەکان پڕن لە زیندانی سیاسی، ئەشکەنجەدەدرێن و کاری نامرۆڤانەیان لەبەرامبەردا ئەنجام دەدرێت.
ئەنجومەنی ئەوروپا دامەزراوەیەکی مێژوویی ئەوروپایە کە لە دوای جەنگی جیهانی دووەم بۆ گەرەنتی کردنی مافەکانی مرۆڤ و ئاشتی لە ناوچەکەدا دامەزراوە. لە ناویاندا جڤاتی گشتی و لیژنەی وەزیرانی دەرەوەش هەن، ئەنجومەنی ئەوروپا بەرپرسیارە لە وەڵامدانەوەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ.
نزیکەی ٣ ساڵە (٣٣ مانگ) هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخی ڕێبەر ئاپۆ دەست نەکەوتووە. ئێمە ئەمڕۆ بۆ شەرمەزارکردنی ئەم بێدەنگییە لێرە کۆبوینەتەوە. ئەم چالاکییەی ئێمە سەرەتاییترین مافی مرۆڤە.
ئێمە دەمانەوێت سی پی تی ڕاپۆرتێکی برفراوان لەسەر سەردانەکەی سالی پاری بداتە ڕای گشتی.
هەروەها دەمانەوێت وردەکاری لەسەر کۆبوونەوەکەی دوێنێی نێوان سکرتێری ئەنجومەنی ئەوروپا مانجا پەژجینۆڤی بوریج و وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان بدرێت.
ئێمە دەمانەوێت گۆشەگیریەکان لەسەر ڕێبەر ئاپۆ کۆتایی پێبێت، ئازادی جەستەیی مسۆگەر بکرێت، کێشەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چارەسەر بکرێت و گفتوگۆیەکی سەلامەت بۆ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام بدرێت.