گەنجان لە سویسراوە نۆرەی ئێشکگری ئازادییان وەرگرت
ئەندامانی بزوتنەوەی گەنجانی کورد لە سویسرا چالاکی ئێشکگری، کە لە پێناو ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری ستراسبۆرگی بەڕێوەدەچێت، لە هەفتەی ٥٨٩دا بەنۆرە وەرگرت.
ئەندامانی بزوتنەوەی گەنجانی کورد لە سویسرا چالاکی ئێشکگری، کە لە پێناو ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری ستراسبۆرگی بەڕێوەدەچێت، لە هەفتەی ٥٨٩دا بەنۆرە وەرگرت.
چالاکی 'ئێشکگری ئازادی'، کە لە لایەن دەستپێشخەری ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، لە ڕۆژی ٢٥ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٢، لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا لە دژی گۆشەگیری و لە پێناو مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد دەستیپێکرد، لە هەفتەی ٥٨٩دا لەگەڵ گروپێکی نوێ بەردەوامە.
ئێشکگری ئازادی کە بە درێژخایەنترین چالاکیی کورد لە ئەوروپا دادەنرێت، لە ھەفتەی ٥٨٩ی خۆیدا لە لایەن ئەندامانی بزوتنەوەی گەنجانی کورد لە سویسرا بەنۆرە وەرگیرا.
گروپەکە پێکھاتوون لە مەلیک ئاجار، عەلی تاش و کۆچەر ئەسلان.
وەک ھەمیشە، گرووپە نوێکە بۆ ماوەی هەفتەیەک درێژە بە چالاکییەکەکە دەدەن. ئەو گەنجانە داواشیان کرد ھەمووان بەشداری ئەو چالاکییە ناوەندییە بکەن، کە بە بۆنەی 26ـەمین ساڵڕۆژی پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم لە ستراسبۆرگ بەڕێوەدەچێت.