حمێدتی ئاگربەستی تاکلایەنەی ڕاگەیاند
فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە سودان، ئاگربەستی تاکلایەنەی ڕاگەیاند، لە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی ئایندە بەهۆی جەژنی قوربانەوە.
فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە سودان، ئاگربەستی تاکلایەنەی ڕاگەیاند، لە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی ئایندە بەهۆی جەژنی قوربانەوە.
حمێدتی لە تۆمارێکی دەنگیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند: "لای خۆمانەوە ئاگربەستی تاکلایەنە ڕادەگەیەنین بۆ ڕۆژی عەرەفە و یەکەم ڕۆژی جەژن، بێجگە لە حاڵەتەکانی خۆپاراستن، ئومێدەوارین ئەم ڕۆژانە دەرفەتێک بێت بۆ لێبووردەیی و ئاشتەوایی لەنێوان پێکهاتەکانی گەلەکەمان".
هەروەها هێزی پشتیوانی خێرا هەموو پێشێلکارییەکانی دژی خەڵکی سڤیل شەرمەزارکرد، لەوانەش کردەوەکانی خودی هێزەکە. حمێدتی ئاماژەی کرد بە دادگایکردنی ئەو ئەندامانەی هێزەکانیان کە پێشێلکارییان ئەنجامداوە.
هەروەها حمێدتی ڕایگەیاند: "بەبایەخەوە دەڕوانینە هەموو پێشێلکارییەکان دژی خەڵکی سڤیل و بێتاوان، بەتایبەت لەلایەن هێزەکانمانەوە، پەیوەست بە راپۆرتەکانی دزی و تاڵانکردن و بانگەشەکان لەم بارەیەوە، بێگومان ئەم پێشێلکارییانە دژی یاساکانی هێزەکەمانەوە و بەتوندی بەرەنگاری دەبینەوە".
لەڕووی مەیدانییەوە سوپای سودان، ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، هێزەکانی پشتیوانی خێرا بارەگای سەرۆکایەتی هێزەکانی پشتیوانی ناوەندی سەر بە پۆلیسی سودانیان لە خەرتوم گرتووە، بەگوێرەی هەواڵەکان، بۆ یەکەمجار لە ویلایەتی نیلی شین لە نزیک ئەسیویبیا شەي ڕوویداوە.