لە ئەرژەنتینەوە پشتیوانی بۆ هەڵمەتی ئازادیی رێبەر ئاپۆ راگەیەندرا
لە کۆنگرەی پێکهاتەی بیر، حەقیقەت و دادپەروەرییدا کە لە کۆتایی هەفتەدا لە بۆینس ئایرس ئەنجامدرا، داگیرکارییەکانی سەر کوردستان شەرمەزارکران و داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کرا.
لە کۆنگرەی پێکهاتەی بیر، حەقیقەت و دادپەروەرییدا کە لە کۆتایی هەفتەدا لە بۆینس ئایرس ئەنجامدرا، داگیرکارییەکانی سەر کوردستان شەرمەزارکران و داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کرا.
بەشداربوانی کۆنگرەی پێکهاتەی بیر، حەقیقەت و دادپەروەریی دەستنیشانیانکرد بۆ چارەسەری پرسەکانی کورد و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ پێویستە هەوڵی زیاتر بدرێت.
لە ١٣ی تشرینی دووەمەوە هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد' لە بۆینس ئایرسی پایتەختی ئەرجەنتین بە بەشداربوونێکی بەهێزەوە بەردەوامە. لە ١٨ وڵاتی ئەمریکای لاتینەوە زیاتر لە ٤٠٠ ڕێکخستن بەشداری هەڵمەتەکە بوون. لە کیشوەرەکانی دیکەی جیهان واژۆ کۆکراوەتەوە. هەڵمەتی واژۆ کۆکردنەوە لە کیشوەرەکان لە ٦ی کانوونی یەکەم لە پەڕلەمانی ئەرجەنتین کۆتایی پێبێت. ڕێکخستە کۆمەڵایتییە مەدەنەنییەکان پشتگیری خۆیان بۆ هەڵمەتە نیشان دەدەن.
لە کۆتایی هەفتەدا کۆنگرەی پێکهاتەی بیر، حەقیقەت و دادپەروەری لە بۆینس ئایرس پایتەختی ئەرجەنتین ئەنجامدرا کە زیاتر لە ١٠٠ ڕێکخراوی لە خۆدا کۆکردووەتەوە و پارتی سیاسی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤیشی تێدایە، ئەم کۆنگرەیە لە ساڵی ١٩٩٦دا دامەزراوە بۆئەوەی قڕکارییەکانی سەردەمی دیکتاتۆرەکان لە بیرنەکرێن و بکەرانی دادگای بکرێن. ڕای هاوبەشی کۆنگرەکە شەرمەزارکردنی شەڕە نەگریسەکان بوو کە لە دژی گەلی کورد بەڕێوەدەبرێت. هەروەها داوای ئازادکردنی ڕێبەر ئاپۆ کرا. ئەم ڕا-هاوبەشانە لە ئەنجامنامەی کۆنگرەکەدا ڕاگەیاندرا.
هەندێک لە نوێنەرانی کۆنگرەکە بەم شێوەیە ڕای خۆیان دەربڕی:
'خواستی گەورەی هەڵمەتەکە ئازادی ئۆجالانە'
ئەلینا نۆنۆی سەرۆکی پارتی گەلی کرێکارانی ئەرجەنتین: پشتگیری لە هەڵمەتی ئازادی دەکەین و داوای ئازادکردنی ئۆجالان دەکەین. بە ڕای ئێمە ئەم هەڵمەتە هێزێکی گەورەی لە خۆدا کۆکردووەتەوە و ڕوحێکی گەورەی پشتیوانیکردنی ئافراندووە. لە ئاستێکی هەرە باڵادا پشتیوانی خۆمان بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان نیشان دەدەین.
'پێویستە پشتگری لە بەرخۆدانی ژنانی کورد بکەین'
مەریلینا نەدیۆ سکرتێری ئەنجومەنی هەمیشەی مافەکانی مرۆڤ: پرسی کورد پرسێکی مێژینەیە، دەزانین دەوڵەتی تورک چ تاوانکارییەک بەرانبەر گەلی کورد ئەنجام دەدات، پێویستە پشتگیرییەکانمان بۆ بەرخۆدانی گەلی کورد و بەتایبەت بۆ ژنانی کورد زۆر زیاتر بکەین و بە بەرفراوانکردنی هەڵمەتەکە دەنگی پشتیوانیمان زیاتر بکەین بۆ ئازادی گەلی کورد و ئۆجالان.
'خاوەنداری هەڵمەتەکەین بۆ ئازادی ئۆجالان'
ماریا جۆسی ڕێکخەری مافەکانی مرۆڤی ئوتۆنمی ناشناڵ: لە هەموو سوچێکی وڵاتەکەمانەوە خاوەنداری لە هەڵمەتەکە دەکەین. کارەکەمان تەنها واژۆکردنێک نیە، بەڵکو خۆشمان بە بەرپرسیار و خاوەنداری هەڵمەتەکە دەزانین بۆ ئەوەی ئەو شەڕە قێزەونە نیشان بدەین کە لەدژی گەلی کورد بەڕێوەدەبرێت. بەم شێوەیە دەتوانین فشارێکی نێونەتەوەی دروستکەین و ئیمکانی ئازادی ئۆجالان بێنیینە ئاراوە.
'هاوئامانجی کوردانین'
میرتا ئیسرائیلی ئەندامی ڕێکخراوی فیمنیستی پانیلۆس ئین ڕیبیلدیا: گۆشەگیرکردنی ئۆجالان نزیکایەتییەکەی سیاسییە. بە تێکۆشانی بەهێزمانەوە ئازادی ئۆجالان و خۆبەڕێوەبەری گەلی کوردمان دەوێت. لێرەوە ئەم تێکۆشانە لەگەڵ هاوڕێ کوردەکانماندا بەڕێوەدەبەین و هاوئامانجیان.