هێرشی پۆلیسی یۆنان بۆسەر کەمپی لاڤریۆ شەرمەزار کرا
دوای ئەوەی دوێنێ پۆلیسی یۆنان هەڵیکوتایە سەر کەمپی لاڤریۆی نزیک ئەسینای پایتەخت، بە ڕێپێوانێک ئەو کردەوەیە و چۆڵکردنی کەمپەکە شەرمەزار کران.
دوای ئەوەی دوێنێ پۆلیسی یۆنان هەڵیکوتایە سەر کەمپی لاڤریۆی نزیک ئەسینای پایتەخت، بە ڕێپێوانێک ئەو کردەوەیە و چۆڵکردنی کەمپەکە شەرمەزار کران.
دوێنێ پۆلیسی یۆنان هەڵیکوتایە سەر کەمپی لاڤریۆی لە نزیک ئەسینای پایتەخت، کە زۆرینەی کۆچبەرانی کورد لەو کەمپەدا نیشتەجێن و کەمپەکەیان چۆڵکرد. کوردستانیان و زۆرێک لە ڕێکخراوەکانی مەدەنی بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بەو هێرشە ڕێپێوانێکیان ڕێکخست.
ڕێپێوانەکە لە گۆڕەپانی ئەکادیمیا دەستیپێکرد و تا بەردەم پەرلەمانی ئەسینای پایتەخت بەردەوام بوو. لەوێ کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسی ئەنجامدرا.
خۆپیشاندەران ئاماژەیان بەوە کرد، هەڵکوتانی پۆلیس بۆسەر کەمپەکە لە ئەنجامی کۆبوونەوەی دەوڵەتی تورک و ناتۆهاتۆتە ئاراوە، لە چالاکییەکەدا بە بەردەوامی دروشمەکانی " بژی بەرخۆدانی گەلی کورد"، "بێ سەرۆک ژیان نابێت" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" وترایەوە.
ژ.ن