تەرمی هونەرمەند بەیتۆجان لە ستۆکهۆڵم بەخاکسپێردرا
تەرمی هونەرمەندی کورد، بەیتۆجان، کە ڕۆژی ١٢ی ئەیلول بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد، لە شاری ستۆکهۆڵمی سوید بەخاکسپێردرا.
تەرمی هونەرمەندی کورد، بەیتۆجان، کە ڕۆژی ١٢ی ئەیلول بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد، لە شاری ستۆکهۆڵمی سوید بەخاکسپێردرا.
ئەمڕۆ تەرمی هونەرمەندی کورد، بەیتۆجان لە گۆڕستانی ستراندکیرکۆگاردن لە ستۆکهۆڵم بەخاکسپێردرا.
جگە لە بنەماڵەی بەیتۆجان، ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان و نووسەران ئامادەی مەراسیمی بەخاکسپاردنی ئەو هونەرمەندە بوون.
مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی بەیتۆجان و شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی دەستیپێکرد.
لە مەراسیمەکەدا، وێنەی هونەرمەند بەیتۆجان بەرزکرایەوە، هەروەها تاجەگوڵینەی ئامەدسپۆریش لەسەر گڵکۆکەی دانرا.
لە میانی مەراسیمەکەدا بەشێک لە هونەرمەندان وەک غەمگین بیرهات، نەجمەدین غوڵامی و حەسەن شەریف وتاریان پێشکەش کرد و سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی گەلی کورد، هەواداران و بنەماڵەی بەیتۆجان کرد.
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا هونەرمەندان گۆرانییەکی بەیتۆجانیان بە ناوی 'رندا من' وتەوە.
ژ.ن