کۆنفیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لە ئەڵمانیا (کۆن-مەد) رایگەیاند: "لە دژی پیلانگێریی نێونەتەوەیی هێزە نێونەتەوەییەکان کە لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا لە بەرامبەر گەلی کورد ئەنجامیاندا و لە دژی سیاسەتی پاکتاو ئێمە داوا لە گەلی کورد دەکەین کە بە رۆحی سەفەربەری بڕژێنە شەقامەکان".
لە راگەیەندراوەکەی کۆن-مەددا هاتووە کە لە ئابی ٢٠١٩ بەدواوە هیچ دیدارێک لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامنەدراوە و هیچ زانیارییەک لە بارەیەوە نازانرێت و ئەوەشی راگەیاندووە: "گەلی کورد هیچ زانیارییەکی لەسەر دۆخی تەندروستی رێبەر ئاپۆ نییە. ئەو بێدەنگی و گۆشەگیرییە توندەی سەر رێبەر ئاپۆ نیگەرانیەکانی ئێمەی زیاتر کردووە".
کۆن-مەد بە بیکری هێنایەوە کە بۆ شەرمەزارکردنی ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە ٧ی تشرینی یەکەمەدا لە ئەڵمانیا چالاکی ئەنجام دەدرێن و بۆ بەشداربوون لەو چالاکیانە بانگەوازی ئاراستەی کوردستانیان و دۆستانیان کرد.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە بەرنامەی چالاکییەکان بەم جۆرەیە:
دۆیسبورگ
Hauptbahnhof
کاتژمێر: ١٤:٠٠
*
هانوڤەر
Steintor
کاتژمێر: ١٣:٠٠
*
کیل
Matrosenplatz Bahnhof
کاتژمێر:١٥:٠٠
*
بەرلین
Alexanderplatz
کاتژمێر: ١٧:٠٠
*
هامبورگ
Hachmannn Platz /HBF
کاتژمێر: ١٦:٠٠
*
برێمەن
Domshoff 25
کاتژمێر: ١٥:٠٠
*
کاسێل
Halitplatz
کاتژمێر:١٦:٠٠
*
دارمشتاد
Luisenplatz
کاتژمێر:١٤:٠٠
*
سارابروکێن
Europa Galerie
کاتژمێر: ١٥:٠٠
*
فرایبورگ
Europlatz
کاتژمێر ١٤:٠٠
*
درێسدێن
Preger str
کاتژمێر: ١٤:٠٠