بە دیمەن

کۆمەڵکوژیی پاریس لە شاری سیدنی ئیدانە کرا

کۆمەڵکوژیی پاریس کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ئەنجامدرا، لە شاری سیدنی ئوسترالیا ئیدانە کرا.

ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد (DKTM) لە پێشی کونسوڵخانەی فەرەنسا لە شاری سیدنی پایتەختی ئوسترالیا بۆ یادی ژنە سیاسەتمەدارانی کورد ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمز کە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە لە پاریس شەهیدکران، چالاکییەکی ئەنجامدا.

لە چالاکییەکەدا جەماوەرێکی زۆر بەشدار بوون، بە خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدانی ئازادی چالاکییەکە دەستی پێکرد. لە وتارەکاندا کە بەناوی بەڕێوەبەرانی DKTM خوێندرایەوە سەرەنج خرایە سەر کۆمەڵکوژی دووەمی پاریس کە بەهۆی ئەوەی کۆمەڵکوژی یەکەم، ساکینە جانسز و هەڤاڵانی ڕوون نەکرایەوە و ڕووبەڕووی یاسا نەکرانەوە، ڕوویدا. بەرێوەبەرانی DKTM داوایان لە حکومەتی فەرەنسا کرد دەستبەجێ بۆ ئاشکرا کردنی تاوانباران هەنگاوی پێویست بنێت و دادپەروەری پێک بهێنێت.

هەروەها بە ناوی DKTM شاندێک کە لە سێ کەس پێکهاتبوو سەردانی کونسوڵخانەی فەرەنسایان کرد و لەگەڵ بەرپرسان کۆبوونەوە. لە میانەی کۆبوونەوەکەدا دۆسیەیەک کە داواکاری و چاوەڕوانی پەیوەست بە کۆمەڵکوژییەکانی لەخۆگرتبوو، ڕادەستی بەرپرسانی کۆنسوڵگەری کرا.