کۆنر فیتیگەن: گۆشەگیری هەیە، لەبەر ئەوەی دەوڵەت لە ئایدۆلۆژیای ئۆجالان دەترسێت

کۆنر فیتیگەن ئەندامی کۆلێکتیڤی کاولی دەستنیشانی کرد کە گۆشەگیریەکانی سەر ڕێبەری گەلی کود عەبدوڵا ئۆجالان شتێکی سەیر نییە و وتی: "دەوڵەتی تورک لە سەرهەڵدانی ئایدۆلۆژیایەکی نوێ دەترسێت".

کۆنر فیتیگەن ئەندامی کۆلێکتیڤی کاولی دەستنیشانی کرد کە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان دەبێت هەموویان خۆیان ڕێکخستن بکەن و ڕایگەیاند کە لە ئەوروپا خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن.

لە  ٣-٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، یەکەمین کۆنفرانسی جیهانی گەنجان لە پاریس لەلایەن (گەنجان مێژوو دەنووسن) و (ڕووناهی) بەڕێوەچوو. لە ئینگلتەرا چالاکوانی ڕێکخراوی خۆسەری و بەرخۆدان (ARO) و ئەندامی کۆمەڵەی کاولی کۆلەکتیڤ کۆنر فیتیگەن بەشداری کۆنفرانسی کرد. کۆنر فیتیگەن بۆ ئاژانسی هەوالەکانی فورات ANF قسەی کرد.

کۆنر فیتیگن وتی: ئەوان بزووتنەوەیەکن کە ئامانجیان بنیاتنانی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکە و ڕایگەیاند کە کۆنفرانسەکە زۆر بە جۆش و خرۆشەوە بەڕێوە چووە. کۆنر فیتیگن وتی: "لە پانێلەکەدا سەرنجڕاکێش ترین شت ئەوە بوو کە سوودمان لە ئایدۆلۆژیای تەڤگەری ئازادیی کورد بینی. وەڵامی ئەو پرسیارانەی کە چۆن دەتوانین پارادایمی تەڤگەری ئازادیی کورد بگەیەنین بە هەموو لایەک لە وڵاتەکانمان و چۆن دەتوانین پەرە بەو ڕێکخراوانە بدەین کە خەڵکێکی زۆر لەناویاندایە، لە کارنامەی کارەکانماندا دەبێت.

کۆنر فیتیگەن ڕایگەیاند کە گۆشەگیرییەکانی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان کە دامەزرێنەری کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکە، شتێکی سەرسوڕهێنەر نییە و وتی: "دەوڵەتی تورک لە سەرهەڵدانی ئایدۆلۆژیایەکی نوێ دەترسێت، لە سەرهەڵدانی ئایدۆلۆژیایەکی نوێی سۆسیالیستی دەترسێت و گۆشەگیریەکان دەرخەری ئەمەن." بۆ ئەمە دەبێت خۆمان ڕێخستن بکەین. بۆ ئەوەی هەمووان بزانن عەبدوڵڵا ئۆجالان زیندانی کراوە لە سەرتا سەری ئەوروپا خۆپیشاندان دەکەین".