کەشتیەکی پەنابەران ژێرئاوکەوت: ٣٤ کەس خنکان و بە دەیان کەس بێسەروشوێنن
کەشتیەک کە پەنابەری تێدا بوو و لە لوبنانەوە بەرەو ئەوروپا دەڕووی ژێرئاوکەوت. ٣٤ کەس خنکان و بە دەیان کەس بێسەروشوێنن.
کەشتیەک کە پەنابەری تێدا بوو و لە لوبنانەوە بەرەو ئەوروپا دەڕووی ژێرئاوکەوت. ٣٤ کەس خنکان و بە دەیان کەس بێسەروشوێنن.
لە نزیک دوورگەی ئەرڤادی بەرانبەر شاری تەرتوسی رۆژئاوای سوریا، کەشتیەک کە پەنابەری تێدا بوو و لە لوبنانەوە بەرەو ئەوروپا دەڕووی ژێرئاوکەوت.
ماڵپەری هەواڵی شام ئێف ئێم لە زاری بەرپرسێکی باڵا رایگەیاند، بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان ٣٤ کەس خنکان و بە دەیان کەس بێسەروشوێنن.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ٢٠ کەس رزگارکراون. دگوترێت بە گشتی ١٥٠ کەس لەنێو کەشتیەکەدا بوون.
ف.ق