بە هۆی بۆردومانی ئیسرائیلەوە ٧٩ کەس گیانیان لەدەستدا

ناوەندی چاودێری مافەکانی مرۆڤ لە سوریا(SOHR) ڕایگەیاند؛ لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر شاری تەدمووری سووریا ٧٩ کەس کوژراون.

ناوەندی چاودێری مافەکانی مرۆڤ لە سوریا(SOHR) ڕایگەیاند، لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ٣ خاڵ لە شاری تەدموور لە ڕۆژهەڵاتی حومس، ٧٩ کەس کوژراون و ٣٤ کەسی دیکەش برینداربوون.

ڕاگەیەندراوە هێرشەکان لە دژی خاڵ و ناوەندی گروپەکانی سەر بە ئێران و بزووتنەوەی "نوجەبا"ی عێراق و فەرماندەکانی حیزبوڵای لوبنان ئەنجامدراوە. هەروەها کۆگایەکی چەک لە نزیک ناوچەی پیشەسازی کە بنەماڵەی ئەندامانی گروپەکانی سەر بە ئێران تێیدا نیشتەجێن بە ئامانج گیراوە.