لە کاسڵ 'فێستیڤاڵی رۆژئاوا' بەڕێوەچوو
لە شاری کاسڵی ئەڵمانیا بە دروشمی 'کۆمەڵگەی ئازاد، ژیانی ئیکۆلۆژیک' فێستیڤاڵی رۆژئاوا سازکرا.
لە شاری کاسڵی ئەڵمانیا بە دروشمی 'کۆمەڵگەی ئازاد، ژیانی ئیکۆلۆژیک' فێستیڤاڵی رۆژئاوا سازکرا.
لە فێستیڤاڵەکەدا سەرەتا دوو پانێل لە ژێر ناونیشانی 'ژیانی ئیکۆلۆژیک' و' ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان' بەڕێوەچوون.
بەرنامەی سەرەکی فێستیڤاڵەکەش دوای خولەکێک رێزگرتن لە یادی شەهیدانی ئازادیی کوردستان دەستیپێکرد.
هاوسەرۆکانی ناوەندی کۆمەڵەی دیموکراتیکی کورد لە کاسێڵ وتەیان پێشکەش کرد و رایانگەیاند، "سەرەتا سڵاو لە ئافرێنەری شۆڕش رێبەر ئاپۆ دەکەین. هیوادارین فەلسەفەی ئاپۆیی لە رۆژئاوا بەتەواوەتی جێبەجێ بکرێت و پێشەنگایەتی بکات".
دواتر لەسەر ناوی کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان (کۆماو) ئەحمەد ئاکتاش قسەی کرد و ئەوەی خستەڕوو کە لە شەڕی دژ بە سوپای تورکی داگیرکەر ژمارەی شەهیدان تادێت زیاتر دەبێتو وتی، "ئێمە بەردەوام لە سەر رێچکە و رێبازی شەهیدان دەبین. تێکۆشانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان سەری ئێمەی بە بەرزی راگرتووە، شەهیدانمان رێگەمان رۆشن دەکەنەوە".
هاوسەرۆکی فەد-دەم سەباحەت ئەرگین لە فێستیڤاڵەکەدا وێڕای بەخێرهاتنی میوان و بەشداربووان، هەڵسەنگاندنی بۆ پرسە گەرمەکانی رۆژ کرد.
لە فێستیڤاڵەکەدا شوێنێکی تایبەت بە یاری منداڵان ئامادەکرابوو، هەروەها ستاندی کتێب و خواردن دانرابوون. هۆزان سەرفراز، کۆما شەهید خەبات و کەوێ چوونە سەر شانۆ و گۆرانیان پێشکەش کرد. بەشداربووانیش هەڵپەڕکێیان کرد.
لە فێستیڤاڵەکەدا کە بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە بەڕێوەچوو، بەردەوام دروشمی 'بژی بەرخودنای رۆژئاوا' وترایەوە.
هـ . ب