لە کۆپنهاگن مەراسیمێک بۆ پیرۆزبایی جەژنی ژیانەوەی ١٥ی ئاب بەڕێوەچوو

کوردستانیان لە شاری کۆپنهاگنی دانیمارک کۆبوونەوە و لە مەراسیمێکدا پیرۆزبایی ١٥ی ئاب-یان کرد. لە ئاھەنگەکەدا ڕاگەیەندرا، "تێکۆشانی عەگید سەردەمی داگیرکەرانی تێکشکاند و بەو ڕۆحەوە دۆزی ئازادی کوردستان دەگەنە سەرکەوتن".

کوردستانیان لە شاری کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک کۆبوونەوە و بە سازکردنی ئاھەنگێک، جەژنی ژیانەوەی ١٥ی ئابیان پیرۆز کرد. مەراسیمەکە دوای خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێکرد.

لە ئاھەنگەکەدا لەبارەی ١٥ی ئاب کە جەژنی ژیانەوەی گەلی کوردە، وتار پێشکەشکرا و ڕاگەیەندرا، "ئەو بەرخۆدانەی لە کوردستان گەشتر بووە، دەرئەنجامی ئەو گورزە یەک لەدوای یەکانەیە کە بەر دەوڵەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە دەکەوێت، ئەنجامی بڵاوبوونەوی ئەندێشەی نەتەوەی دیموکراتیک و ژیانێکی ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە، ئەنجامی هەڵمەتی ١٥ی ئابە. گەریلاکانی ئازادی بە ڕۆحی ١٥ی ئاب، شەڕ دەکەن و داگیرکەران تێکدەشکێنن. ئێمە دۆزی ئازادی کوردستان دەگەیەنینە سەرکەوتن، سەرکەوتن بۆ ئێمەیە".

ھاوکات هونەرمەندانی خۆجێیی، هۆزان بیچۆ، هۆزان فیگەن، هەڵکەوت ئەنوەر و ڕێشاد پرسوسی بە وتنی گۆرانی شۆڕشگێڕی، کلاسیک، جۆش و خرۆشی زیاتریان بە بەشداربووانی ئاگەنگەکە بەخشی.

جەماوەرەکە دروشمەکانی "بژی ١٥ی ئاب"، "بژی جەژنی ژیانەوە" و "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان وتەوە.

ژ.ن