لە لەندەن مەراسیمێک بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان سازکرا

بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) لە لەندەن بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کوردعەبدوڵا ئۆجالان مەراسیمێکی سازکرد.

بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕی بەریتانیا لە ناوەندی کۆمەڵگەی کورد لە لەندەن بە دروشمی 'بە گەنجی دەستمان پێکرد، بەگەنجی سەردەکەوین'، ئاهەنگی پیرۆزبایی سازکرد.

 مەراسیمەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە یادی ئەو کەسانەی لە تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا گیانیان لەدەستداوە دەستیپێکرد.

 لە پەیامی تەجەشەدا، ئاماژە بەوەکرا، کە سیاسەتی فاشیستیی دەوڵەتی تورک لە دژی گەلی کورد لە کوردستان بەردەوامە، بەڵام لەبەرامبەریدا بەرخۆدانێکی مێژوویی گەریلا بەڕێوە دەچێت.

لە وتارەکەدا هاتووە: " لە دژی ئەو دڕندەییە پەرەپێدانی تێکۆشانی کۆمەڵایەتی ئەرک و بەرپرسیارێتییەکی مێژوویی، مرۆیی و نەتەوەییە".

 بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ بەبیری هێنایەوە کە نزیکەی ٣ ساڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەست نییە و ڕایگەیاند، کە گەلی کورد و گەنجان هەتاکوو زانیاری لەبارەی عەبدوڵا ئۆجالان وەردەگرن، لە چالاکییەکانیان بەردەوام دەبن.

 هۆڵی ئاهەنگەکە، بە پۆستەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵای یەپەگە و یەپەژە و تەجەشە ڕازابووەوە. بەردەوام دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "کوردستان گۆڕستانی فاشیستان"، "ژن ژیان ئازادی" ، "گەریلا"دەوەترانەوە.

 هونەرمەندان زەینەل ئاڵا، سونا ئالان و مەروان شان لەسەر شانۆ گۆرانییان پێشکەش کرد و مەراسیمەکە بە دیلان و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.

هـ . ب