لە لیبیا بە هۆی لافاوەوە لانیکەم ٢ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە
لە لیبیا بەهۆی لافاوەوە لانیکەم ٢ هەزار کەس ژیانیان لەدەستدا و لە نێوان پێنج بۆ شەش هەزار کەسیش بێ سەروشوێنن.
لە لیبیا بەهۆی لافاوەوە لانیکەم ٢ هەزار کەس ژیانیان لەدەستدا و لە نێوان پێنج بۆ شەش هەزار کەسیش بێ سەروشوێنن.
بەهۆی زریانی دانیەلەوە لە لیبیا لافاو هەڵسا. سەرۆکوەزیران ئۆسامە حەماد باسی لەوەکرد کە لە دەرنایێ ٢ هەزار کەس ژیانیان لەدەستداوە و هەزاران کەسیش بێ سەروشوێنن.
وتەبێژی هێزە چەکدارەکان لە رۆژهەڵاتی لیبیا ئەحمەد ئەل مۆسمارییش لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد کە لەنێوان ٥ بۆ شەش هەزار کەس بێسەروشوێنن. ئەوەشی خستەڕوو کە بە هۆی لافاوەوە دوو بەنداو لە نزیک شارەکە تەقیون و بەهۆیەوە زیانەکان هەڵکشاون.
هـ . ب